شارپرێس:
کۆمپانیای نۆکیا ڕایگەیاند، جارێکی تر مۆبایلی 8210ی کۆن لەژێر ناوی 8210 4G بەرهەمدەهێنێتەوە.
کۆمپانیا فینلەندییەکە ئاشکرایکردووە، مۆبایلی 8210 4Gی نوێ پڕۆسێسەریUnisoc T107و ڕامێکی 48 گێگابایتو یادگەیەکی ناوخۆیی 128 مێگابایتی دەبێت.
ئەوەش هاتووە، مۆبایلە نوێکەی نۆکیا شاشەیەکی جۆری QVGAی قەبارە 2.8 ئینچی دەبێت کە کوالێتی پیشاندانی بریتیی دەبێت لە0.3 مێگاپێکسڵ.
باس لەوەشکراوە، وابڕیارە مۆبایلی 8210 4G نوێی نۆکیا بەڕەنگەکانی سوورو شینو خاکییو بەنرخی 80 یۆرۆ بەردەست بێت.
مۆبایلی 8210ی نۆکیا لەساڵی 1999 لەپاریس ئاشکراکراو لەکاتی خۆیدا بچووکترینو سووکترین مۆبایل بوو.
و: ئاکۆ ئاڵی