نوێنەری سەدر: ئەوەی شکستی هێنا رێگە نادرێت بێتەوە سەر دەسەڵات

عیراق

05/08/2022‌ 837 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

ئەمڕۆ هەینى بەسەدان هەزار لایەنگری رەوتی سەدر لە ناوچەی سەوزی بەغدا نوێژی هەینییان کرد و نوێنەری سەدریش جەختیکردەوە کە ئەوەی شکستی هێنا رێگە نادرێت بێتەوە سەر دەسەڵات.

موهەند موسەوی، نوێنەری موقتەدا سەدر وەک وتارخوێنی نوێژی هەینی رایگەیاند: مەرجەعییەت دەرگای بەڕووی لایەن خۆسەپێنەکان دا داخستووە.

موسەوی جەختیکردەوە کە ئەوەی شکستی هێنا جارێكی دیکە رێگەی پێنادرێت بێتەوە سەر دەسەڵات، ئەمە بۆچوونى سەید موقتەداو گەلیشە.

وتارخوێنی نوێژی هەینى ئەمڕۆی لایەنگرانى سەدر جەختیکردەوە کە هەڵبژاردنی پێشوەختە و هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمانی ئێستای عێراق داواکارییەکى هەنوکەیی گەلە.

س.هـ