بەرپرسێکی باڵای یەکێتی لەھەوڵێکی کوشتن ڕزگاری بوو

کوردستان

05/08/2022‌ 6551 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

بەختیار کاوانی بەرپرسی ئیدارەی مەکتەب سیاسی یەکێتی نیشتمانی کوردستان ڕایگەیاند، "لەڕێگای گەڕانەوەم  شاری سلێمانی بۆ شاری هەولێر، لەهەوڵێکی تیرۆرستی ڕزگارم بوو".


بەختیار کاوانی بەرپرسی ئیدارەی مەکتەب سیاسی یەکێتی لەپەیجی خۆی لەفەیسبوك نوسیویەتی:"ئەمڕۆ ئێوارە لەڕێگای گەڕانەوەم شاری سلێمانی بۆ شاری هەولێر لەهەوڵێکی تیرۆریستی ڕزگارم بوو".

كاوانی چەند وێنەیەكی ئۆتۆمبێلەكەی داناوە كە فیشەكی بەركەوتووەو دەڵێت:"تیرۆرو تیرۆریستان نامان ترسێنن".