سەڵاح ژمارەیەکی پێوانەیی تۆمارکرد

وەرزش

07/08/2022‌ 170 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

بە تۆمارکردنی گۆڵێک و ئەسیسێک محەمەد سەڵاحى میسڕى هێرشبەرى یانەى لیڤەرپوڵ ژمارەیەکى نوێی پێوانەیی تۆمار کرد.

بەو گۆڵە سەڵاح ژمارە پێوانەییەکەى لە پریمەر لیگدا بەهێزترکرد، کە یەکەم یاریزانە لە مێژووى خولەکەدا شەش وەرزى لەسەریەک لە یارى دەستپێکدا گۆڵ تۆماربکات و گۆڵەکانیشى بەرامبەر یانەکانى وێست هام و نۆریچ سیتى و لیدز یونایتد و واتفۆرد و دواترینیان فولهام کردووە.

سەڵاح چووە ڕیزى ئەو یاریزانانەى زۆرترین گۆڵیان لە یارییەکانى دەستپێکى پریمەر لیگدا تۆمارکردووە، کە هەشت گۆڵە، بەمەش ژمارەکانى ئالان شیرەر و وەین ڕۆنى و فرانک لامپاردى تۆمارکردەوە.

سەڵاح بە تۆمارکردنى 121 گۆڵ ژمارەکەى ستیڤن جیراردى تێپەڕاند لە ڕیزبەندى گۆڵکارانى مێژوویى پریمەر لیگدا، کە سەڵاح بەجیاوازى گۆڵێک چووە پلەى 20ى ڕیزبەندیەکە و کەوتە پێش جیرارد، کە ئەم بە 120 گۆڵ لە پلەى 21دایە.

بەمەش سەڵاح بە 119 گۆڵ بوو بە سێیەم گۆڵکارى مێژووى لیڤەرپوڵ لە پریمەر لیگدا و کەوتە پێش مایکڵ ئۆین، بەڵام لە دواى ستیڤن جیرارد و ڕوبى فاولەرەوەیەکە، کە ئەمان بەدواییەکدا 120 و 128 گۆڵیان هەیە.

بەپەلە