شارپرێس:
به‌گوێره‌ى سه‌رچاوه‌كان، چوارچێوه‌ى هه‌ماهه‌نگى ناوەڕاستى هەفتەى داهاتوى بۆ كۆبونه‌وه‌ى په‌رله‌مانى عێراق دیاریكردوه، سه‌رچاوه‌یه‌كیش ده‌ڵێت:"ئه‌گه‌رى هه‌یه كۆبونه‌وه‌كه له‌ده‌ره‌وه‌ى باڵه‌خانه‌ى په‌رله‌مان ده‌بێت".
تورکی عەتبی سەرکردەی چوارچێوەی ھەماھەنگی شیعەکان ئاماژه به‌وه‌ده‌كات، ھەموو لایەنە سیاسییەکان بەبێ جیاوازی پێیانوایە، پەکخستنی دانیشتنەکانی په‌رله‌مان لەبەرژەوەندی عێراقدا نییە، لەکاتێکدا دەیان پڕۆژەیاسا لەچاوەڕوانیدان دەنگیان لەسەر بدرێت، لەوانەش پڕۆژەیاسای بودجە کە بەبڕبڕەی پشتی ژێرخانی ئابوری وڵات دادەنرێت‌و میکانیزمێکە بۆ پشتیوانیکردنی ملیۆنان ھاوڵاتی.
ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌ى چوارچێوه‌ى هه‌ماهه‌نگى باس له‌وه‌شده‌كات، "لایەنەکان سەبارەت بەبیرۆکەی ئەنجامدانی کۆبونەوەی په‌رله‌مان لەدەرەوەی باڵەخانەی ئەنجومەنەکە گفتوگۆیان کردووەو ئەگەر گەمارۆدانی په‌رله‌مان بەردەوامبێت‌و گۆڕانکاریی لەڕەوشەکەدا ڕونەدات، ئەگەری زۆرە لایەنەکان پەنا بۆ ھەنگاوێکی لەو جۆرە ببەن".
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، شه‌وى ڕابردوو باس له‌وه‌ده‌كرا، چوارچێوەی ھەماھەنگی لەھەوڵی ئەنجامدانی کۆبونەوەی په‌رله‌مان له‌ناوه‌ڕاستى ئه‌م هه‌فته‌یه‌داو حەلبوسی‌و پارتیش هەوڵدەدەن شکست بەکۆبونەوەکە بهێنن.
میدیا عێراقییەکان لەزاری سەرچاوەیەکى چوارچێوەی هەماهەنگی بڵاویانکردەوە، چوارچێوەی هەماهەنگی کاتی دانیشتنى پەرلەمانی دیاریکردوە کە ناوەڕاستى هەفتەى داهاتوو دەبێت، بەڵام ئەوە یەکلایی نەکراوەتەوەو هێشتا لەگفتوگۆدایە بۆ بڕیاری کۆتایی.
هەروەها بەوتەى سەرچاوەکە، گوێنادرێتە خۆپیشاندانەکان‌و دەبێت حکومەت ئاسایش‌و ئارامى کۆبوونەوەکە دەستەبەربکات‌و کۆبوونەوەکەش لەباڵەخانەى پەرلەمان‌و لەبەغدا بەڕێوەدەچێت.
سەبارەت بەئەگەری لایەنگرانى هێرشی سەدر بۆ سەر پەرلەمان ئەو سەرچاوەیە جەختیکردوەتەوە، ئەگەر حکومەت توانای پاراستنى پەرلەمانى نەبێت ئەوا بێگومان چوارچێوەی هەماهەنگی خۆى بەوکارە هەڵدەستێت.
لەلایەکى دیکەوە عەدنان فەیحان سەرکردە لەهاوپەیمانی فەتح ئاشکرایکرد، زۆرینەى سەرکردەکانى چوارچێوەى هەماهەنگی لەگەڵ ئەوەن هەفتەى داهاتوو کۆبوونەوەى پەرلەمان بکرێت‌و ئامانجى کۆبوونەوەکەش بۆ دەنگدانە بەکاندیدی چوارچێوەى هەماهەنگی بۆ پۆستى سەرۆک وەزیران.
هەر لەسەر کۆبونەوەى پەرلەمان، میدیا عێراقییەکان بڵاویانکردۆتەوە، هەریەکە لەمحەمەد حەلبوسی‌و شاخەوان عەبدوڵڵا جێگری سەرۆکى پەرلەمان لەپشکى پارتى کار بۆ ئەوە دەکەن، شکست بەو کۆبونەوەیە بهێنن.
ش.هـ