شارپرێس:
به‌رپرسێكى باڵاى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان مه‌ترسیه‌كى گه‌وره له‌سه‌ر كورد له‌سنورى خانه‌قین ئاشكراده‌كات‌و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "سه‌ربارى كه‌مئاوى له‌سنوره‌كه، به‌دوو جۆر ته‌عدا له‌كورد ده‌كرێت".
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا بەرپرسی لقی 15ی پارتی لەخانەقین به‌ماڵپەڕی فەرمیی حزبه‌كه‌ى وتووه، "قەرەتەپەو جەبارەو تا دەچێتە حەوزی حەمرین بەگشتی، بەشێکی زۆری جوتیاران چۆڵیانکردوە نەک ھەر ئەوە بگرە تا کەلاریش ھاتووەو شێخ باوەش چۆڵکراوە".
ده‌شڵێت:"ئەوەش لەبەر دوو ھۆکارە، یەکەم فشارێکی زۆریان لەسەرە لەلایەن سوپا‌و حەشدی شەعبی بەناوی بەرگریکردن لەجوتیارانی عەرەب‌و کوردیش بێ دەسەڵاتە ئەمە بەڕۆژەو بەشەویش بەناوی داعش ھەڕەشەیان لێدەکرێت‌و تەقەیان لێدەکرێت‌و بۆمبیان بۆ دادەنرێتەوەو خەڵک دەکوژن‌و ھاوکات کەمبوونەوەی ئاویش بۆتە ھۆکارێکی دیکە".
به‌رپرسه باڵاكه‌ى پارتى ئاماژه‌ى به‌وه‌داوه، "لەسنوری قەرەتەپەو جەبارە تا دەگاتە جەلەولا 15 گوند مەترسی چۆڵکردنیان ھەیە بەھۆی ئەوەی ئێستا توشی کەمئاویەکی زۆربونە، بۆیە خەڵک ماڵی خۆی جێھێشتوەو تەنھا بۆ کارکردن دەگەڕێنەوەو تائێستاش ھیچ چارەسەریان بۆنەکراوەو تەنھا بەتانکەر ئاویان بۆ دەبردرێت لەگەرمیان ئەوەش چارەسەرنییە، چونکە کێشەی کشتوکاڵ‌و ئاژەڵداریی ئەوان چارەسەرناکات، بۆیە دۆخی ناوچەکە زۆرخراپەو مەترسیەکی گەورەش لەسەر کوردی خانەقین بەگشتی ھەیە".
ش.هـ