شارپرێس:
دانیمارک لهبارهى ئهو كۆچبهرانهى بهمدواییانه ڕویان لهوڵاتهكهى كردوهو تائێستا هیچ وهڵامێكیان نهدراوهتهوه خۆى یهكلاكردهوهو ڕهوانهى وڵاتێكى ئهفریقیان دهكات.
دوێنێ هەینی دانیمارک ڕێکەوتنی لەگەڵ ڕواندا واژۆکرد بۆ ڕەوانەکردنی کۆچبەران بەرەو ئەو وڵاتە، میدیاى دانیماركیش بڵاویكردۆتهوه، هەردوو وڵات دەیانەوێت کاربکەن بەیەکەوە بۆ ئەوەی داواکارانی مافی پەنابەری لەدانیمارکەوە ڕەوانەی ڕواندا بکرێنو لەوێ بەدواداچون لەسەر داواکانیان بکەن.
كارى دیبڤاد وەزیری پەنابەرانی دانیمارك ڕایگەیاندوه، "کاردەکەین بۆ دروستکردنی سیستەمێکی نوێ، هەنگاو بەهەناگاو، پێویستناکات پەلەبکەین، دەبێت ڕێکەوتنەکەمان پابەندبن بەڕێکەوتنە نێودەوڵەتیەکانی دانیماركو ڕواندا".
ههروهك ئهوهش بڵاوكراوهتهوه، حکومەتی دانیمارک بەمنزیکانە ئۆفیسێک دەکاتەوە لەوڵاتی ڕواندا کە دوو دیپلۆمەتکار تێیدا کاردەکەن بۆ پتەوکردنی پەیوەندیەکانی هەردوو وڵات.
لەمانگی 6ی 2021یشدا حکومەتی دانیمارک یەکەم وڵاتی ئەندامی یەکێتی ئەوروپا بوو کە بەیاسا بڕیاریدا، دەتوانێت کەمپی کۆچبەران لەوڵاتانەی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا بکاتەوە بۆ ئەوەی کۆچبەران ڕەوانەی ئەو وڵاتە بکاتو لەوێ داوای مافی پەنابەری بکەن.
لەئێستاشدا بەریتانیاو دانیمارک بەنیازن کۆچبەرانو پەناخوازان ڕەوانەى ڕواندا بکەن، بەڵام ئەوەی بۆ كۆچبهرانى نیشتهجێى بهریتانیا جێگەی دڵخۆشییە ئەوەیە، شا چارلز کە بۆتە پادشای ئەو وڵاتە، پێشتر دژی ناردنی پەنابەران بوە بۆ ئەفریقا، لەو ڕوەشەوە پادشا دەسەڵاتی هەیە، چونکە دەتوانێت پڕۆژەیاسا ڕەتبکاتەوە.
ش.هـ