شارپرێس:
په‌رله‌مانتارێكى پارتى ورده‌كاریی هه‌وڵێكی خۆیان وه‌كو لیژنه‌ى دارایی په‌رله‌مان ئاشكراده‌كات له‌باره‌ى موچه پاشه‌كه‌وتكراوه‌كان‌و پله‌به‌رزكردنه‌وه‌ى فه‌رمانبه‌ران، ده‌شڵێت:"بانگھێشتی لایەنی پەیوەندیدار ده‌كه‌ین بۆ ئاگاداربون لەڕەوشی فەرمانبەران".
لیزا فه‌له‌كه‌دین كاكه‌یی په‌رله‌مانتارى پارتى‌و ئەندامی لیژنەی دارایی له‌پەرلەمانی کوردستان ئاشكرایكردوه، په‌رله‌مان ژمارەیەک ڕاپۆرتی گرنگى ئامادەكردوه به‌تایبه‌ت ڕاپۆرتی لیژنەی دارایی لەبارەی موچە‌و ماف‌و شایستەکانی فەرمانبەران.
باس له‌وه‌شده‌كات، لەو ڕاپۆرتانەدا بەوردی لیژنەی دارایی کار لەسەرئه‌وه كراوه مافی فەرمانبەران زامن بکرێت لەموچە پاشەکەوتکراوەکان‌و پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەران‌و فەرمانبەرانی گرێبەست.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ى پارتى به‌ماڵپه‌ڕى فه‌رمى حزبه‌كه‌ى وتوه، "پەرلەمان بانگھێشتی وەزیری دارایی‌و ستافی پەیوەندیدار لەحکومەت دەکات بۆ ئەوەی لەنزیکەوە ئاگاداربین تابزانین حکومەت بەنیازی چییە لەبارەی پرسە داراییەکان‌و پاراستنی مافی فەرمانبەران".
جه‌ختیشیكردۆته‌وه، "لیژنەی دارایی لەپەرلەمانی کوردستان دەیەوێ لەو ھەنگاوانەی حکومەت بکۆڵێتەوە کە تایبەتن بەفەرمانبەران، لەبەرئەوەی نیازمان وایە کار لەسەر ئەو بابەتانە بکەین، کە پەیوەستن بەژیان‌و گوزەرانی فەرمانبەران ھەتا لەدامەزراندنی سێ یەکەمەکانی زانکۆش دەکۆڵینەوە".
ئه‌م هه‌وڵه‌ى په‌رله‌مانیش له‌كاتێكدایه، پێشتر حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان باسى له‌وه‌كردبوو، "ده‌بێت فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم موچه پاشه‌كه‌وتكراوه‌كانیان له‌به‌غدا وه‌ربگرنه‌وه، چونكه ئه‌وان موچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمیان بڕیوه‌و نه‌یانناردوه".
ش.هـ
