شارپرێس:
20 ئه‌ندامى په‌رله‌مانى كوردستان داوای بانگهێشتكردنی سەرۆكی حكومەت‌و جێگرەكەیی‌و وەزیری دارایی دەكەن، ڕاشیده‌گه‌یه‌نن، "ئه‌م كابینه‌یه لەچوار ساڵی تەمەنیدا نەیتوانیوه هیچ پڕۆژەیاسایەكی بودجە ڕەوانەی پەرلەمان بكات".
20 ئه‌ندامى په‌رله‌مانى كوردستان له‌یاداشتێكدا كه ئاراسته‌ى ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مانیان كردوه داواى بانگهێشتى سه‌رۆكى حكومه‌ت‌و جێگره‌كه‌یی‌و وه‌زیرى دارایی ده‌كه‌ن‌و ڕایده‌گه‌یه‌نن، "بەهۆی ئەوەی كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمیش وەك كابینەی ڕابردوو لەماوەی چوار ساڵی تەمەنی خۆی نەیتوانی هیچ پڕۆژەیاسایەكی بودجە ڕەوانەی پەرلەمانی كوردستان بكات".
له‌و ڕوه‌وه ده‌ڵێن:"ئەمڕۆ لەیاداشتێكدا 20 پەرلەمانتاری كوردستان داوا لەسەرۆكایەتی پەرلەمان ده‌كه‌ن هەریەك لەسەرۆكی حكومەتی هەرێم‌و جێگرەكەیی‌و وەزیری دارایی بانگهێشتی كۆبونەوەیەك بكات، بۆ ئەوەی وەڵاممان بدەنەوە سەبارەت بەئامادەنەكردنی پڕۆژەیاسای بودجەی ساڵانەی حكومەت".
ئه‌وه‌شیان له‌یاداشته‌كه‌دا نوسیوه، "پەرلەمانتارانی كوردستان هەر پرسیارێك یان یاداشتێك ئاراستەی حكومەت ده‌كه‌ن سەبارەت بەپلە بەرزكردنەوەی فەرمانبەران‌و دامەزراندنی یەكەمەكانی زانكۆ‌و مامۆستایانی وانەبێژو فەرمانبەرانی گرێبەست‌و هەڵگرانی بڕوانامەی خوێندنی باڵا، حكومەت لەوەڵامدا دەڵێت: پڕۆژەی یاسای بودجەی نییە".
بۆ ئه‌وه‌ش پەرلەمانتاران داوادەكەن سەرۆكی حكومەت‌و جێگرەكەیی‌و وەزیری دارایی بانگهێشتی پەرلەمان بكرێت بۆ وەڵامدانەوەی پەرلەمانتاران.
ش.هـ
