شارپرێس:
سەڵاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپە لە زیندانەوە پەیامێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، "ئازاری هەواڵی کوشتنی مەهسا ئەمینی لەلایەن پۆلیسی ئەخلاقی ئێرانەوە بەهۆی دەرکەوتنی قژیەوە لە ناخی دڵمانەوە هەستپێدەکەین".
دەمیرتاش لەپەیامەکەیدا دەڵێت "بەرخۆدان بەرامبەر ستەم و داپڵۆسین بە تەنها بەرپرسیارییەتی ژنان نییە. وەک پشتیوانییەک بۆ بەرخۆدانی ئازادی و یەکسانی کە ژنان ڕابەرایەتی دەکەن و بۆ نیشاندانی هاوسەنگەریمان لەگەڵ بەرخودانی ئازادی خەڵکی ئێراندا، لەگەڵ هاوڕێی زیندانم سەلجووق مزراقلی ئەمڕۆ پێکەوە قژمان تاشی. هەموو سیستەمەکانی ستەم و چەوساندنەوە بەرامبەر بەرخودانی گەل، زوو یان درەنگ، دەڕووخێن. هەزار سڵاو بۆ ئەوانەی لە سەنگەری بەرخوداندان".
دەقی پەیامەکەی سەڵاحەدین دەمیرتاش:
ئازاری هەواڵی کوشتنی مەهسا ئەمینی لەلایەن پۆلیسی ئەخلاقی ئێرانەوە بەهۆی دەرکەوتنی قژیەوە لە ناخی دڵمانەوە هەستپێدەکەین.
بەرخۆدان بەرامبەر ستەم و داپڵۆسین بە تەنها بەرپرسیارییەتی ژنان نییە. وەک پشتیوانییەک بۆ بەرخۆدانی ئازادی و یەکسانی کە ژنان ڕابەرایەتی دەکەن و بۆ نیشاندانی هاوسەنگەریمان لەگەڵ بەرخودانی ئازادی خەڵکی ئێراندا، لەگەڵ هاوڕێی زیندانم سەلجووق مزراقلی ئەمڕۆ پێکەوە قژمان تاشی. هەموو سیستەمەکانی ستەم و چەوساندنەوە بەرامبەر بەرخودانی گەل، زوو یان درەنگ، دەڕووخێن. هەزار سڵاو بۆ ئەوانەی لە سەنگەری بەرخوداندان.
بۆ مەهسا ئەمینی لە خوای گەورە داوای ڕەحمەت و بۆ خێزانەکەی و گەلەکەمان ئارامگری دەخوازم و سەرەخۆشیان لێدەکەم. لەگەڵ سڵاومدا، هەستی هاودەنگی خۆمانتان پێ دەگەیەنم.
٢٣ی ئەیلوولی ٢٠٢٢
زیندانی ئەدیرنە
سەڵاحەدین دەمیرتاش