شارپرێس:
به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیاریانه‌ى ده‌ست شارپرێس كه‌وتون، ئه‌مریكاو به‌ریتانیا شه‌ش مانگ بۆ پارتى‌و یه‌كێتى داده‌نێن تاوه‌كو سه‌رجه‌م هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌ى یه‌كه‌ى (70و 80) بخه‌نه ژێر كۆنترۆڵى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌وه، سه‌رچاوه‌یه‌كى باڵاى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ش ورده‌كاریی زیاتر له‌ڕێگه‌ى شارپرێسه‌وه ئاشكراده‌كات.
شارپرێس له‌سه‌رچاوه‌یه‌كى باڵاى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌وه زانیاریی ده‌ستكه‌وتوه، ئه‌مریكاو به‌ریتانیا (هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى دژى داعش) ماوه‌ى شه‌ش مانگیان بۆ پارتى‌و یه‌كێتى دیاریكردوه، تاوه‌كو كۆتایی به‌هێزه تایبه‌ته‌كانیان بهێنن‌و سه‌رجه‌م هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌ى یه‌كه‌ى (70و 80) بخه‌نه‌سه‌ر وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه.
سه‌رچاوه‌كه ئه‌وه‌شى بۆ شارپرێس ڕونكرده‌وه، له‌دواى ئه‌و سه‌قفه زه‌مه‌نیه‌ى بۆ یه‌كێتى‌و پارتى دیاریكراوه، تائێستا شه‌ش لیواى یه‌كه‌ى 70و 80 كه بریتین له‌لیواكانى (15، 17، 18، 19، 21و 22) خراونه‌ته سه‌ر وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه.
به‌وته‌ى سه‌رچاوه باڵاكه‌ى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه له‌ئێستادا پارتى له‌یه‌كه‌ى 80ى هێزه‌كانى، فه‌رمانده‌یی هه‌ولێرو دوو لیواى دیكه‌ی ئاماده‌یه بۆ ئه‌وه‌ى بخرێنه‌سه‌ر وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌و هاوكات یه‌كێتیش له‌یه‌كه‌ى 70ى، سێ لیواى دیكه‌ى ئاماده‌یه بۆ خستنه‌سه‌ر وه‌زاره‌ت.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، هه‌ر له‌دواى ئه‌و هۆشداریه‌ى ئه‌مریكاو به‌ریتانیا، یه‌كێتى‌و پارتى هه‌ردوو یه‌كه‌ى پشتیوانى یه‌ك‌و دووى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌یان خستۆته‌سه‌ر وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه.
سه‌رچاوه‌كه باسى له‌كۆبونه‌وه‌كه‌ى دوێنێى وه‌زیرانى پێشمه‌رگه‌و دارایی كرد‌و ئاشكرایكرد، "جه‌ختكراوه‌ته‌وه له‌سه‌ر چالاكردنى ژمێریارى هێزه‌كانى 70و 80ى پێشمه‌رگه‌و خستنه سه‌ر به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى ژمێركارى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه، بۆ ئه‌وه‌ش بڕیاردراوه له‌دواى ئه‌و شه‌ش مانگه‌ى دیاریكراوه، هیچ بڕه پاره‌یه‌ك بۆ هێزه‌كانى 70و 80 ڕه‌وانه ناكرێت، له‌به‌رئه‌وه پێویستده‌كات یه‌كگرتنه‌وه‌ى پێشمه‌رگه له‌چوارچێوه‌ى وه‌زاره‌ت په‌له‌ى زیاترى لێبكرێت".
ئه‌مریكاو به‌ریتانیا په‌یامى هۆشدارییان به‌پارتى‌و یه‌كێتى داوه كه ئه‌گه‌ربێت‌و هێزه‌كانى پێشمه‌رگه به‌مشێوه‌یه‌ى ئێستا بمێننه‌وه، هاوكاریه‌كانیان ڕاده‌گرن، له‌و ڕوه‌شه‌وه وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه بڕیاریداوه له‌كۆى هێزه‌كانى (70و 80)ى پێشمه‌رگه‌ى یه‌كێتى‌و پارتى، چوار فیرقه دروستبكات‌و سه‌ره‌تاش دوو فیرقه دروستده‌كرێت.
ڕۆژى 21ى ئه‌م مانگه‌ش نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێم له‌میانى واژۆكردنى یاداشتێكى لێكگه‌یشتن له‌نێوان وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌و وه‌زاره‌تى به‌رگریى ئه‌مریكادا په‌یامێكى دڵنیایی به‌ئه‌مریكا دا‌و ڕایگه‌یاند، "حه‌زده‌كه‌م هه‌مولایه‌ك دڵنیابكه‌مه‌وه كه وێڕاى هه‌موو سه‌ختى‌و گرفته‌كان، ئێمه جدى‌و پابه‌ندین به‌وه‌ى پێشمه‌رگه یه‌كبخه‌ینەوە‌و پرۆسه‌كه سه‌ربكەوێت، كۆڵناده‌ین‌و له‌ڕوى سیاسیشه‌وه به‌رده‌وام كارى له‌سه‌رده‌كه‌ین، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته له‌گه‌ڵ پارتى‌و یه‌كێتیى له‌سه‌ر هێڵ‌و له‌گفتوگۆی بەردەوامداین".
هاوكات مارشاڵ سامی سامپسن ڕاوێژكاری باڵای سەربازیی بەریتانیا بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست‌و باكوری ئەفریقا دواى كۆبونه‌وه‌یه‌كى له‌گه‌ڵ شۆڕش ئیسماعیل وه‌زیرى پێشمه‌رگه‌و جه‌ختكردنه‌وه‌ى وه‌زیر له‌سه‌ر چاكسازیه‌كان‌و یه‌كخستنه‌وه‌ى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه، ماڕشاڵ سامی وتى:"خۆشحاڵین بەوەی دیدی باڵای تۆ بۆ چاکسازیی ڕاستەقینەیە".
ش.هـ