شارپرێس:
به‌بڕیارى قائیمقامى قه‌زاى خانه‌قین، كاركردن‌و داخڵبونى په‌یامنێران‌و تیمه‌كانى ڕاگه‌یاندن له‌قه‌زاى خانه‌قین قه‌ده‌غه‌ده‌كرێت ته‌نها به‌مه‌رجى وه‌رگرتنى مۆڵه‌تى فه‌رمى ڕێگه‌ى كاركردنیان پێده‌درێت.
به‌پێى نوسراوێكى دلێر حه‌سه‌ن قائیمقامى قه‌زاى خانه‌قین كه 19 ئه‌م مانگه واژۆى كردوه‌و ئاراسته‌ى به‌شى پۆلیسى خانه‌قینى كردوه بۆجێبه‌جێكردن تێیدا هاتوه، له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندى گشتى‌و پاڵپشت به‌ڕێنماییه مه‌ركه‌زیه‌كان، ڕێگه‌نه‌درێت به‌هیچ په‌یامنێرو تیمێكى ڕاگه‌یاندن بۆكاركردن‌و چونه ناو قه‌زاى خانه‌قین تا مۆڵه‌تى فه‌رمى وه‌رده‌گرن.
ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو، كه ئه‌م بابه‌ته به‌هه‌ند وه‌ربگرن‌و كارى له‌سه‌ربكه‌ن.
خانه‌قین قه‌زایه‌كى كوردستانه‌و له‌دواى ڕوداوه‌كانى 16 ئۆكتۆبه‌ره‌وه حكومه‌تى ناوه‌ند وه‌ك ناوچه‌كوردستانیه‌كانى تر‌ى ده‌ره‌وه‌ى هه‌رێم تێیدا باڵاده‌سته.
ئ.ق