شارپرێس:
توێژینەوەیەکی نوێی پزیشکیی ئاشکرایکرد، کۆرپەلەی ئەو ئافرەتانەی کە نەخۆشی شەکرەی دوو گیانییو قەڵەوییان هەیە، ئەگەری توشبونیان بەزێدەجوڵەو کەمئاگایی (ADHD) زیاترە بەبەراورد بەوانەی کە دایکیان قەڵەو نییە.
بەپێی ماڵپەڕی مێدیکاڵ ئێکسپرێس، توێژەران هەمان پەیوەندییان لەنێوان نەخۆشیی شەکرەی دووگیانیو ماخۆلانی منداڵADHDدا بەدینەکردووە، ئەگەر بڕی کێشی دایکەکە لەکاتی دووگیانیدا لەمەودای ئاساییدا بووبێت.
لەوبارەیەوە، ڤێرۆنیکا پێریا سەرۆکی تیمی توێژینەوەکە لەنەخۆشخانەی موتوا تێرێزا لەشاری بەرشەلۆنە دەڵێت:"توێژینەوەکەمانبۆی دەرکەوتووە کە ئەو ژنە دوو گیانانەی قەڵەونو شەکرەی دوو گیانییان هەیە، منداڵەکانیان تووشی نەخۆشیی دەروونیی درێژخایەنی لەشێوەی ADHD دەبنەوە".
هەروەک وتویەتی:"بەڵام ئەگەر ئافرەتە دووگیانەکە شەکرەشی هەبێت، بەڵام خاوەن کێشێکی سروشتیی بووبێت، ئەوە هەستیان بەبوونی ئەو پەیوەندییە نەکردووە".
تیمی توێژینەوەکە پشکنینیان بۆ 1036 منداڵ کردووە کە لەدایکانی تووشبوو بەشەکرەی دووگیانی لەدایکبوون، لەئەنجامدا دەرکەوتووە کە لەسەدا 13یان تووشی نەخۆشیی ماخۆلان ADHD بوون.
پێریا دەڵێت، "زۆر گرنگە پزیشکان ڕێنمایی نەخۆشەکانیان بکەن کە لەماوەی دووگیانیدا هەوڵی بەدەستهێنانی کێشێکی تەندروست بدەن".
و: ئاکۆ ئاڵی
