شارپرێس:
توێژینهوه نوێیهكان دهریانخستوه، ڕهنگه سترێسو دڵەڕاوکێ كاریگهریی نەرێنیی بكاتهسهر توانای منداڵبونو لهكاتی سوڕی مانگانهو سوڕی هێلكهدا ئهگهری دووگیانی كهمبكاتهوه.
توێژینەوەکە لەزانکۆی باشوری ڕۆژهەڵاتی چین ئەنجامدراوە، تیمی توێژینەوەکە هەڵسەنگاندنی بۆ ئاستی فشاری دەرونیی 444 ژن کردوە کە هەوڵی دووگیانبونیانداوە، هەروەها هەڵسەنگاندنەکە 9 نیشاندەر (پێنوێن)ی لەخۆگرتوە، لەوانە فشاری خوێن، ئاستی گلوکۆز، کۆلیسترۆڵ، هۆرمۆنەکانی پەیوەست بەفشار، وەک... کۆرتیزۆڵو نۆرادرینالین.
بەگوێرەی ماڵپەڕی مێدیکاڵ ئێکسپرێس، هەڵسەنگاندنی سترێس 10 کەسی لەخۆگرتوەو توێژەران بۆیان دەرکەوتوە ئەو ژنانەی کە نمرەی سترێسیان لە910یە، لەماوەی ساڵێکدا ئەگەری دووگیانبونیان کەمترە.
ئەو ئافرەتانەی نمرەی سترێسیان 5و 10بوە بەڕێژەی لەسەدا 59 ئەگەری دووگیانبونیان لەو ئافرەتانە کەمتر بوە کە ڕێژەی سترێسییان لە 10 نمرە سفر بوە.
لەگەڵ ئەوەی هەڵسەنگاندنی ئاستی سترێسو دڵەڕاوکێ ئاڵۆزە، بەڵام لێکۆڵینەوەکە جەختیکردۆتەوە، ئەو ئافرەتانەی نیازی دووگیانبونیان هەیە، دەبێت ئاستی فشارە دەرونییەکانیان کەمبکەنەوە بۆئەوەی ئەگەری دوگیانبونیان زیادبکات.
و: ئاکۆ ئاڵی
