لەکاتی دەستبەرداربوونی یەکجارەکی لە شەکر چی بەسەر جەستەدا دێت؟

تەندروستی

30/09/2022‌ 1115 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
دکتۆرەیەلێنا تیخۆمیرۆڤا، پسپۆڕیبواری خۆراکی ڕووسیا ڕایگەیاند، ئەوانەی ئارەزووی دابەزاندنی کێشی زیادەی جەستەیان دەکەن، پێویستە بە تەواوی واز لە خواردنی شەکر بهێنن.

 
 ڕوونیشیکردۆتەوە، وازهێنانی لەپڕ و یەکجارەکی شەکر هیچ ئاکامێکی نەرێنیی لەسەر تەندرووستیی نییە، ئەگەر بەراورد بکرێت بە دەستبەرداربوونی یەکجارەکی لە خواردنەوەی کحوول و ماددە هۆشبەرەکان.

هەروەک وتویەتی: ئەگەر کەسێک بیەوێت کێشی جەستەی دابەزێنێت و بۆ ئەوەش لەپر دەستبەرداری خواردنی شیرینییەکان ببێت، ئەوە بەهیچ شێوەیەک هیچ کاریگەرییەکی نەرێنیی لەسەر جەستە نابێت، لەبەرئەوەی شەکر هاوشێوەی دەستبەرداربوون له‌ ماددە هۆشبەرەکان نییە، بەوپێیەی ئەوکەسەی واز لە کارتێکەرە هۆشەکییەکان دەهێنێت، دەکەوێتە ژێر کاریگەریی ئەو ماددانەوە، بەڵام بەوازهێنان لە شەکر ئەو کاریگەرییە لەسەر جەستە درووست نابێت و هیچ مەترسییەک لەسەر تەندرووستیی درووست ناکات.

بەوتەی ئەو خانمە پسپۆرە رووسییە، مەرج نییە ئەوکەسەی دەیەوێت کێشی دابەزێنێت پێویست بکات بەتەواوەتیی واز لە خواردنی شیرینییەکان بهێنێت، لەبەرئەوەی ئێستا لە فرۆشگاکاندا شیرینی جێگرەوە هەیە کە لە isomaltooligosaccharide درووست دەکرێت، کە کاربۆهیدرایتێکە لەلایەن کۆئەندامی هەرسەوە هەڵنامژرێت.
ئامادەکردن: ئاکۆ ئاڵی