شارپرێس:
له‌نزیك ده‌ربه‌ندیخان‌و به‌هۆى ڕوداوێكى هاتوچۆوه پێنج كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا، به‌گوێره‌ى وته‌ى به‌ڕێوه‌به‌رى هاتوچۆى ده‌ربه‌ندیخان، ئه‌و پێنج كه‌سه‌ى گیانیان له‌ده‌ستداوه پێشمه‌رگه‌ن، سه‌رچاوه‌یه‌كیش له‌لیواى 5ى پێشمه‌رگه زانیاریی ئاشكراده‌كات.
به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیاریانه‌ى په‌یامنێرى شارپرێس له‌ده‌ربه‌ندیخانه‌وه ئاشكرایكرد، كه‌مێك به‌ر له‌ئێستا بەھۆی ڕوداوێکی ھاتوچۆوه لەسەر ڕێگه‌ی (دەربەندیخان ـ وارماوە) پێنج کەس گیانیان لەدەستدا.
به‌گوێره‌ى زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كان، ڕوداوه‌كه پێكدادان بوه له‌نێوان ئۆتۆمبێلێكى تایبه‌ت‌و به‌رهه‌ڵگرێكدا، سه‌رجه‌م قوربانیانى ناو ئۆتۆمبێله تایبه‌ته‌كه‌ش گیانیان له‌ده‌ستداوه.
له‌وباره‌یه‌وه بەڕێوەبەری ھاتوچۆی دەربەندیخان هه‌واڵه‌كه‌ى پشتڕاستكرده‌وه‌و ئاشكرایكرد، ڕوداوەکە لەنێوان ئۆتۆمبێلێک لەجۆری تۆیۆتا کراون‌و بارھەڵگرێکدا ڕویداوە، لەئەنجامدا پێنج سەرنشینی تۆیۆتا کراونەکە گیانیان لەدەستداوە.
به‌وته‌ى به‌ڕێوه‌به‌رى هاتوچۆى ده‌ربه‌ندیخان، سەرجەم ئەو سەرنشینانەی گیانیان لەدەستداوە پێشمەرگە بون.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌لیواى 5ى سه‌ر به‌وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه به‌شارپرێسى وت:"ئه‌و پێنج پێشمه‌رگه‌یه سه‌ر به‌فه‌وجى 3ى لیواكه‌ى ئێمه‌ن‌و به‌ره‌و ده‌وام چون بۆ ناوچه‌ى كوڵه‌جۆى گه‌رمیان، به‌داخه‌وه له‌ڕێگه‌دا توشى ئه‌و ڕوداوه بون‌و سه‌رجه‌میشیان خه‌ڵك‌و دانیشتوى قه‌زاى سه‌یدسادقن".
ش.هـ

