شارپرێس:
له‌یه‌كێك له‌گه‌ڕه‌كه‌كانى شارى سلێمانى ژنێك ته‌قه‌ى لێكراو گیانى له‌ده‌ستدا، سه‌رچاوه‌یه‌كیش له‌ته‌ندروستى سلێمانى ئاشكرایده‌كات، "ئه‌و ژنه 11 فیشه‌كى پێوه‌نراوه".
په‌یامنێرى شارپرێس له‌سلێمانى ئاشكرایكرد، كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر له‌گه‌ڕه‌كى به‌ختیارى كه‌سێك ته‌قه‌ى له‌ژنێك كردوه‌و ده‌ستبه‌جێش گیانى له‌ده‌ستداوه.
له‌و زانیاریانه‌ى سه‌رچاوه‌یه‌كى ته‌ندروستى به‌په‌یامنێرى شارپرێسى وتوه، ئه‌و ژنه له‌لایه‌ن كه‌سێكه‌وه 11 فیشه‌كى پێوه‌نراوه‌و ده‌ستبه‌جێش گیانى له‌ده‌ستداوه.
له‌ئێستادا پۆلیس‌و هێزه ئه‌منیه‌كان له‌شوێنى ڕوداوه‌كان له‌گه‌ڕه‌كى به‌ختیارى‌و سه‌رقاڵى لێكۆڵینه‌وه‌و به‌دواداچونن هاوكات سه‌رجه‌م ئه‌و كامێرایانه‌ى له‌و گه‌ڕه‌كه‌دایه كۆیانكردۆته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى سه‌ره‌داویان ده‌ستبكه‌وێت.
شایه‌تحاڵێك كه ڕوداوه‌كه له‌به‌رده‌م ماڵه‌كه‌یان ڕویداوه به‌هه‌وراز ئه‌حمه‌د په‌یامنێرى شارپرێسى وت:"كه‌سێك چه‌ندجارێك به‌كۆڵانه‌كه‌دا هاتوه‌و چاودێریی ئه‌و ژنه‌ى كردوه‌و دواجار له‌به‌ر ده‌رگاى ئێمه ته‌قه‌ى لێكردوه‌و فیشه‌ك به‌ئۆتۆمبێل‌و ده‌رگاى حه‌وشه‌كه‌ى ئێمه‌ش كه‌وتوه".
سه‌ربارى ئه‌وه‌ى هێزه ئه‌منیه‌كان ته‌ئكیدده‌كه‌نه‌وه، هیچ کەسێک لەسەر ڕوداوەکە دەستگیرنەکراوەو ژنەکەش هیچ ناسنامەیەکی پێ نییە، به‌ڵام به‌گوێره‌ى چه‌ند زانیاریه‌كى سه‌ره‌تایی كه به‌هه‌وراز په‌یامنێرى شارپرێس دراوه باس له‌وه‌ده‌كات، ئه‌و ژنه‌ى كوژراوه خه‌ڵكى باكورى كوردستانه‌و له‌ئێستا له‌سلێمانى نیشته‌جێیه.
ش.هـ