شارپرێس:
لیز تراس، سەرۆک وەزیرانی نوێی بەریتانیا لە نوێترین لێدوانیدا ڕایگەیاند، زایۆنییە و پشتیوانێکی گەورەی دەوڵەتی ئیسرائیل دەکات، دەشڵێت ناهێڵێ ئێران ببێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی،
لیز تراس لەکاتی کۆبوونەوەی لەگەڵ کۆمەڵێک پەرلەمانتاری لایەنگری ئیسرائیل لە پارتی پارێزگارانی بەریتانیا ڕایگەیاند، "من زایۆنییەکی گەورەم و پاڵپشتیکارێکی گەورەی ئیسرائیلم".
وتیشی "پشتیوانییەکانمان بەرامبەر ئیسرائیل نەگۆڕن، بەڵێندەدەم پەیوەندییەکانی نێوان بەریتانیا و ئیسرائیل بەهێزتر بکەم".
سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا باسی لەوەشکرد ڕووبەڕووی سیستمی ستەمکاری ئێران دەبنەوە كە باوەڕی بە ئازادی و دیموکراسی نییە، بەڵام بەریتانیا هەرگیز ڕێگەنادات ئەو وڵاتە ببێتە خاوەنی چەکی ئەتۆم.