ملیاردێرێکی ئەمەریکی لەیەک ڕۆژدا لەسەدا 94ی سامانەکەی لەدەستدەدات

هەمەڕەنگ

13/11/2022‌ 519 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

پلاتفۆڕمی FTX بۆ ئاڵوگۆڕی دراوە ژمارەییەکان ڕایگەیاند، داواکاریی ئاشکراکردنی مایەپوچبونی خۆی پێشکەش بەدادگا کردوەو سام بانکمان فرایدیش دەستی لەبەڕێوەبەری جێبەجێکردنی پلاتفۆڕمەکە کێشاوەتەوە.

سامانی بانکمان فرایدی ملیاردێری بەڕەگەز جولەکە لەماوەی تەنها یەک ڕۆژدا لەسەدا 94 دابەزیی‌و داهاتەکەی لە15.6 ملیار دۆلارەوە بۆ کەمتر لەملیارێک دۆلار کەمیکرد.

FTX ڕایگەیاند، داواکاریی بۆ مایەپوچبونی خۆی پێشکەش بەدادگا کردوەو فرایدش کە بەSBF ناسراوە دەستی لەبەڕێوەبەری جێبەجێکردن کێشاوەتەوە.

پلاتفۆڕمەکە لەماوەی ڕابردودا توشی قەیرانێکی قوڵی نەختینەیی بۆوەو کورتهێنانەکەی گەیشتە 8 ملیار دۆلار، هەروەک نەشیتوانی پاکێجی ڕزگارکردن لەو یاریزانانە وەربگرێت کە لەو پیشەسازییەدا کاردەکەن، هەروەک کشانەوەی کۆمپانیای "بینانس" بۆ کڕینەوەی سەکۆکە قەیرانەکەی قوڵترکردەوە، بەوپێیەی گرێبەستەکە وەک ڕێگه‌ی ڕزگارکردنی پلاتفۆڕمەکە سەیردەکرا.

بەوتەی سەکۆی CoinMarketCa بازاڕی دراوە ژمارەییەکان لەماوەی 24 کاتژمێردا لەسەدا 2.6ی دابەزیوەو بەهاکەی گەیشتۆتە 846 ملیار دۆلار، هەروەک بەهای دراوی بیتکۆین کە گەورەترین دراوی ژمارەییە بۆ 16.798 دۆلار دابەزیوە، هەروەک دراوی ژمارەیی "ئیسریۆم" بۆ 1.264 دۆلار دابەزیوە.

و: ئاکۆ ئاڵی