زیدەڕەویکردن لە خواردنی ئه‌م جۆره‌ ڤیتامینه‌ گورچیلەکانتان وێران دەکات

هەمەڕەنگ

15/11/2022‌ 928 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ناوەندی ئەڵمانیی بۆ نەخۆشییەکانی گورچیلە دەڵێت" زیادەڕۆییکردن لە خواردنی ڤیتامین سی ئەگەری تووشبوون بە بەردی گورچیلە زیاد دەکات، بەتایبەتی ئەو کەسانەی بەدەست بەرزی پەستانی خوێن و شەکرەوە دەناڵێنن،یان شلەمەنی پێویست ناخۆنەوە.

ناوەندەکە هۆکاری ئەوەی بۆ ئەوەگیراوەتەوە کە جەستە ناتوانێت ڤیتامین Cیە زیادەکە لەڕێگای میزکردنەوە بکاتە دەرەوە، بەڵکو دەیگۆڕێت بۆ ترشی ئەکسالیک و دواتر زۆرینەی بەردەکانی گورچیلە لەوەوە دەرووست دەبن.
سەبارەت بە نیشانەکانی درووستبوونی بەردی گورچیلە ناوەندەکە باسی لەوەکردووە کە نیشانەکا بریتین لە بوونی ئازاری توند لەبەشی خوارەوەی لایەکی سک یان پشت، حەزی زۆر بۆ میزکردن لەگەڵ ئەوەشدا بڕێکی کەم میز دەکرێت، بوونی خوێن لەناو میزدا بەهۆی برینداربوونی لینجەپەردەی گورچیلە، ئەوە جگە لە درووستبوونی تا و لەرزین و جارجارە ئارەقکردنەوە و دڵتێکەڵهاتن.

ئامادەکردن: ئاکۆ ئاڵی