شارپرێس:
پزیشکێکی پسپۆڕی بواری نەخۆشییەکانی دەمو ددان لەئەڵمانیا دەڵێت، دڵەڕاوکێ کاریگەریی نەرێنی زۆر خراپی لەسەر تەندروستیی ددانەکان هەیەو توشی هەوکردنو داخورانیان دەکاتو بەوهۆیەوە ئەگەری وەرینو کەوتنیان زیاتر دەبێت.
جۆچن شمیت پزیشکی ئەڵمانی پسپۆڕی بواری نەخۆشییەکانی دەمو ددان ئاماژەی بەوەکردوە، فشاری دەرونیی کاریگەریی نەرێنیی لەسەر ددانەکان هەیە، بەوپێیەی دەبێتە هۆی کەمی دەردانی لیکی ناودەم کە پێکهاتەی بەنرخی تێدایە لەشێوەی کانزاکان کە مینای ددان دەپارێزن، بەرگری گڵۆبۆلین کە مادە نەخۆشخوازەکان دەکوژن "ئەو مادانەی دەبنە هۆی توشبون بەنەخۆشیی"، هەروەها پرۆتینەکان کە ددانەکان لەوەرینو داخوران دەپارێزن.
ئەو پزیشکە ئەڵمانییە باسی لەوەکردوە، دڵەڕاوکێو شڵەژانی دەرونیی سیستەمی بەرگریی جەستە لاوازدەکاتو مەترسیی توشبون بەهەوکردنەکانی پوکو بروکسیزم زیاتر دەکات.
ئاماژەی بەوەشکردوە، بۆئەوەی بەرەنگاریی دڵەڕاوکێو نائارامیی دەرونیی ببینەوە پێویستە پەنا ببەینەبەر تەکنیکەکانی پشودانی وەک یۆگاو ڕامانی دەرونیی، یان پەنابردنەبەر چارەسەری دەرونیی بەتایبەت کاتێک بەدەست دڵەڕاوکێی بەردەوامەوە دەناڵێنیت.
و: ئاکۆ ئاڵی
