شارپرێس:
به‌شێك له چالاكانى مه‌ده‌نى و سیاسى و ئازادیخواز‌و رۆشنبیران له‌سلێمانى گردبونه‌وه‌یه‌كیان ئه‌نجامداو له‌گردبونه‌وه‌كه داواى به‌ده‌مه‌وه‌هاتنى كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تیانكرد له‌دژى ئه‌و له‌شكركێشیانه‌ى توركیا‌و ئێران ده‌یكه‌نه سه‌ر خاكى هه‌رێم.
به‌شێك له‌به‌شداربوانى گردبونه‌وه‌كه قسه‌یان بۆ په‌یامنێرى شارپرێس كرد‌و ڕایانگه‌یاند، داواى به‌ده‌مه‌وه‌هاتنى كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى دژى له‌شكركێشى توركیا‌و ئێران بۆسه‌ر رۆژئاوا‌و باشورى كوردستان ده‌كه‌ن.
به‌شداربوانى گردبونه‌وه‌كه ڕایانگه‌یاند هه‌ڵوێستى حكومه‌تى هه‌رێم له‌ئاست له‌شكركێشیه‌كان شه‌رمنانه‌یه هاوكات داوا له‌كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى كرا له‌سه‌ر كوردانى رۆژهه‌ڵات بێنه ده‌نگ كه له‌لایه‌ن كۆمارى ئیسلامى ئێران به‌هۆى ده‌ربڕینى ناڕه‌زایی و خۆپیشاندان سه‌ركوت ده‌كرێن.
دوێنێ 20/11/2022 هه‌ردوو وو‌ڵاتى توركیا‌و ئێران چه‌ند جارێك هێرشیانكرده سه‌رخاكى هه‌رێمى كوردستان و هه‌ردوو ووڵات به‌رده‌وامن له پێشێلكردنى سه‌روه‌رى خاكى عێراق و حكومه‌ته‌كانى هه‌رێم و ناوه‌ند رێكاره‌كانیان تا ئێستا له‌دژى ئه‌م هێرشانه ته‌نها له چوارچێوه‌ى به‌یاننامه‌دایه.
ئ.ق