پەیامێکی نوێ لە پارتییەوە بۆ لایەنە سیاسییەکان

کوردستان

24/11/2022‌ 2136 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
وتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، حزبەکەی لاپەڕەیەکی نوێی لەگەڵ سەرجەم لایەنە سیاسییەکان هەڵداوەتەوە.

مەحمود محەمەد، وتەبێژی پارتی لەدوای دابەشکردنی پۆستەکانی حزبەکەی لەنێو ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و کۆمیتەی ناوەندی پارتی وتی "لەدوای کۆنگرەی 14ەوە بڕیارمانداوە لاپەڕەیەکی سپی لەگەڵ لایەنە سیاسییەکان هەڵبدەینەوە، ئێمە دەزانین جیاوازیی بۆچوون لەنێوانماندا هەیە، بەڵام دەبێت بەرژەوەندیی هاوبەش سەرجەم حزبەکان کۆبکاتەوە".

وتەبێژەکەی پارتی وتیشی "هیوادارم ئەو لاپەڕە نویێیەی پارتی ببێتە دەرگایەک بۆ نزیکبوونەوەی زیاتری لایەنە سیاسییەکان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوانیان".