ئەمریکا بۆ تورکیا: هەرچی زووە ئۆپراسیۆنەکان لە سوریا رابگرە

کوردستان

24/11/2022‌ 1032 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس

نێردەی باڵای ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بۆ باکووری رۆژهەڵاتی سوریا هۆشداریی دەداتە تورکیا و دەڵێت "هەرچی زووە تورکیا گرژییەکانی لە ناوچەکە راگرێت و ئۆپراسیۆنەکانی رابگرێت.

ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە زاری نێردەی باڵای ئەمریکا بۆ باکووری ڕۆژهەڵاتی سوریا داوا لە تورکیا دەکات هێرشەکانی بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان راگرێت و دەڵێت "ئەوەی تورکیا دەیکات، رێگرمان دەبێت لە جەنگ دژی داعش".
دەقی روونکردنەوەکە:
لێدوانێک لە نێردەی باڵای ئەمریکا بۆ باکووری ڕۆژهەڵاتی سوریا
ئەمریکا بە توندی دژایەتی ئەو کردەوە سەربازییانە دەکات کە ناسەقامگیریی بەدواوەیە،  داوا دەکەین دەستبەجێ ئەو پەرەسەندنە بوەستێنرێت.
پەرەسەندنی دۆخی سوریا لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا بە شێوەیەکی قبوڵنەکراو مەترسیدارە و مەترسی لەسەر سەلامەتی خەڵکی سڤیل و بەرپرسانی ئەمریکا و هێزە سەربازییەکانی ئەمریکا دروست دەکات.
ئەم کارانە بۆ پێشکەوتنی ئەرکی هاوپەیمانی لە دژی داعش و شەڕی بەردەوامی ئێمە لە دژی داعش مەترسیدارە و دڵنیا نابین لەوەی کە ئەو گرووپە هەرگیز ناتوانێت سەرهەڵبداتەوە.
ئێمە نیگەرانی قووڵ و سەرەخۆشییەکی زۆرمان بۆ لەدەستدانی گیانی مەدەنی کە لە ئەنجامی هێرشەکانی ئەمدواییەی تورکیا ڕوویدا دەردەبڕین.
ئێمە بەردەوام نیگەرانییە جیددییەکانمان بە تورکیا گەیاندووە سەبارەت بە کاریگەرییەکانی ئەو هەڵکشانە لەسەر خەڵکی سڤیل و ئامانجی نەهێشتنی داعش، ئێمە داوامان لە تورکیا کردووە کە ئەو جۆرە ئۆپەراسیۆنانە ئەنجامنەدات.
هەروەک چۆن داوامان لە هاوبەشە سورییەکەمان کرد هێرش نەکەن.