شارپرێس
پارێزگای هەولێر سبەینێ شەممە 26 تشرینی دووەمی کردە پشووی فەرمی بۆ ناوەندەکانی خوێندن، بەهۆی کەشوهەوا و ئەو بارانەی چەند رۆژێکە هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە.
لە راگەیەنراوێکی پارێزگای هەولێردا هاتووە "پارێزگای هەولێر لەمبارەوە راگەیەنراوێکی بڵاوکردووەتەوە ئەمەی خوارەوە دەقەکەیەتی: لەسەرجەم ناوەندەکانی خوێندنی حکومی و ناحکومی سەربە بەرێوەبەرایەتی گشتیی پەروەردەی هەولێر".
دەقی راگەیەنراوەکە:
ڕاگەیەندراوێک لە ڕاگەیاندنی پارێزگای
هەولێرەوە: بەمەبەستی
پاراستنی سەلامەتی مامۆستایان و قوتابیان و کەمکردنەوەی جەنجاڵی هاتوچۆ ، ئاماژە
بە نوسراوی وەزارەتی پەروەردە ژمارە( ٢٤٧) لە ٧ ی ٦ ی ٢٠٢٢، و هۆشدارییەکانی (
وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن : بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی
هەرێم ) ، بەڕێز پارێزگاری هەولێر بڕیاریدا :
لەسەرجەم ناوەندەکانی خوێندنی حکومی
و ناحکومی سەربە بەرێوەبەرایەتی گشتیی پەروەردەی هەولێر و پەیمانگەکانی پێنج ساڵی
سنوری بەرێوەبەرایەتی گشتیی هەولێر ، رۆژی شەممە ٢٦ ی ١١ ی ٢٠٢٢ پشوو بێت بۆ
دەوامی ئەو ناوەندانەی خوێندن. به هیوای سهلامهتی
ههموولایک.
ڕاگەیاندنی
پارێزگای هەولێر ٢٥ ی ١١ ی ٢٠٢٢