شارپرێس:
به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستان ئاشكرایده‌كات، "پشووفراوانی پارتی چه‌ند درێژبێت له‌هاوكێشه سیاسییه‌كاندا، ئه‌وه‌نده له‌قازانجی خه‌ڵكی كوردستان ته‌واوده‌بێت".
جه‌عفه‌ر ئێمینکی به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕایگه‌یاند، "پارتی هه‌وڵی باشتركردنی په‌یوه‌ندییه‌كان ده‌دات‌و ئه‌مڕۆ دیدگەی په‌یوه‌ندی‌و واقیعی سیاسی ئه‌وه‌یه كه چۆن ئه‌و كیانه‌ی هه‌رێمی كوردستان بپارێزین‌و سه‌روه‌ری ئه‌و كیانه پارێزراوبێت، پارتیش له‌و پێناوه هه‌وڵی باشتركردنی په‌یوه‌ندییه‌كان ده‌دات".
ده‌شڵێت:"پارتی كراوه‌یه‌و دڵنیاشین له‌گه‌ڵ یه‌كێتی داده‌نیشین، پارتی ئاماده‌یه‌و پێكه‌وه له‌گه‌ڵ یه‌كێتی چاره‌سه‌ری كێشه‌و گرفته‌كان بكات، پێویسته هه‌مولایه‌نه سیاسییه‌كان به‌رپرسیارێتی هه‌ڵبگرن، له‌په‌ره‌پێدانی حوكمڕانی‌و گه‌شه‌سه‌ندنی سیاسی".
به‌وته‌ى ئێمینکی، "حكومه‌تی هه‌رێم له‌كابینه‌ی نۆیه‌م، وێڕای گرفته سیاسییه‌كان، زۆر پرۆفیشناڵانه كاره‌كان ڕایی ده‌كات وه‌کو یه‌ک تیم له‌هه‌رێمی كوردستان، كه ئه‌وه زیره‌كی‌و حیكمه‌تێكی گه‌وره‌ی تێدایه".
به‌رپرسه باڵاكه‌ى پارتى جه‌ختده‌كاته‌وه، "پشوفراوانی پارتی چه‌ند درێژبێت له‌هاوكێشه سیاسییه‌كان ئه‌وه‌نده له‌قازانجی خه‌ڵكی كوردستان ته‌واوده‌بێت".
سه‌باره‌ت به‌ڕه‌وشی عێراق‌و كابینه‌كه‌ی محه‌مه‌د شیاع سودانی، جه‌عفه‌ر ئێمینکی ڕونیكرده‌وه، ئه‌و كابینه‌یه باشترین ده‌رفه‌ت‌و هه‌لی له‌به‌رده‌سته كه بتوانێت به‌شێكی زۆر له‌كێشه‌وگرفته‌كان چاره‌سه‌ربكات".
ش.هـ
