شارپرێس:
سه‌رۆك كۆمارى توركیا له‌كۆنگره‌یه‌كى گه‌نجانى حزبه‌كه‌ى له‌ئه‌رزڕوم ڕایگه‌یاند، كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ به‌ده‌ر له‌پیشه‌كه‌ى وتویه‌تى پشتیوانى دۆزى فه‌ڵه‌ستین ده‌كات.
به‌گوێره‌ى هه‌واڵێكى ئاژانسى ئه‌نادۆڵى توركى، ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانى سه‌رۆك كۆمارى توركیا ڕایگه‌یاندوه، میسى‌و ڕۆناڵدۆ هه‌رگیز به‌راورد ناكرێن.
ئه‌ردۆغان وتوشیه‌تى، "له‌مۆندیالى قه‌ته‌ر ڕۆناڵدۆ وتویه‌تى پشتیوانى له‌دۆزى فه‌ڵه‌ستین ده‌كات".
له‌مۆندیالى قه‌ته‌ر به‌ده‌ر له‌وه‌رزش، ئه‌مساڵ كۆمه‌ڵێك بابه‌تى تر بوه جێگه‌ى مشتومڕى ڕاگه‌یاندنه‌كان، ئه‌وانیش بابه‌تى خواردنه‌وه كحولیه‌كان‌و هاوڕه‌گه‌زخوازى‌و كۆمه‌ڵێك دۆسیه‌ى سیاسى بون.
ئ.ق