شارپرێس:
ئه‌ندامێكى خانه‌ى ڕاپه‌ڕاندنى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان نوێترین زانیاریی له‌سه‌ر هه‌ڵوێستى عوسمانى حاجى مه‌حمود بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ى بۆ ناو بزوتنه‌وه‌كه ئاشكراده‌كات، ده‌شڵێت:"پێى وتین ناتوانرێت به‌ئاسانى گۆڕان زیندوبكرێته‌وه".
سه‌فینى مه‌لاقه‌ره ئه‌ندامى خانه‌ى ڕاپه‌ڕاندنى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان لهچاوپێكهوتنێكى تایبه‌تى (شارپرێس)دا نوێترین زانیاریی له‌باره‌ى گه‌ڕانه‌وه‌و هه‌ڵوێستى عوسمانى حاجى مه‌حمود سه‌ركرده‌ى دیارى گۆڕان بۆ ناو بزوتنه‌وه‌كه‌یان ئاشكراده‌كات.
ئه‌و به‌رپرسه باڵایه‌ى گۆڕان لهدیدارهكهى شارپرێسدا باس له‌وه‌ده‌كات، "عوسمانى حاجى مه‌حمود ڕه‌خنه‌ى له‌گۆڕان هه‌یه، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته شاندێك چونهتهلاى".
ده‌شڵێت:"شانده‌كه تایبه‌ت بۆ ئه‌وه چون باسى گه‌ڕاندنه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ بكه‌ن بۆ ناو بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان، به‌ڵام عوسمانى حاجى مه‌حمود پێى وتون، ناتوانرێت به‌ئاسانى گۆڕان زیندوبكرێته‌وه".
نزیكه‌ى پێنج ساڵه عوسمان حاجى مه‌حمود سیاسه‌تمه‌دارى ناسراوى كوردستان یه‌كێك له‌دامه‌زرێنه‌رانى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان، به‌هۆى جێبه‌جێنه‌کردنى پڕۆژهیهکییهوه بۆ چاکسازیىو ڕێکخستنه‌وه‌ى ئه‌و بزوتنه‌وه‌یه، ده‌ستبه‌رداری کارى حزبى‌و سیاسى بوه‌و له‌ماڵه‌وه دانیشتوه‌و یه‌كێكه له‌سه‌رکرده ناڕازییه‌کانى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان.
ساڵى 2021یش دواى دوركه‌وتنه‌وه‌ى بۆ ماوه‌یه‌كى زۆر له‌كارى سیاسى، په‌یامێكى بڵاوكردهوهو ڕایگه‌یاند، "بەھۆی خراپی بەرێوەبردن‌و بێباکی دەسەڵاتدارانەوە، ھەرێمی کوردستان نغرۆی نادادی‌و ستەمو گەندەڵی‌و نائارامی‌و بێئومێدی‌و بێمتمانەییەکی زۆر بۆتەوەو ئایندەی ھەرێمیش به‌م هۆیه‌وه له‌به‌رده‌م مه‌ترسیدایه".
ش.هـ
