شارپرێس:
پەرلەمانتارێکی هاوپەیمانی فەتح پێكهێنانى لیژنهیهكى وزارى ئاشكرادهكات بۆ گفتوگۆ لهبارهى زیادكردنى پشكى ههرێمى كوردستان لهبودجهى ئهمساڵى عێراقدا، دهشڵێت:"لیژنەکە هەرێمی کوردستان پابەند دەکات كه هەموو داهاتەکانی ڕادەستی بەغدا بکات ئەگەر بیەوێت پشکیان لەبودجەدا بەتەواوەتیی جێگیربکرێت".
محەمەد کەریم پەڕلەمانتاری هاوپەیمانی فەتح لەلێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ئاشكرایكرد، لیژنەیەکی وزاریی لەجێگری سەرۆکی حکومەتو وەزیری پلاندان پێکهێنراوە بۆئەوەی گفتوگۆ لەسەر زیادکردنی پشکی هەرێمی کوردستان لەبودجەدا بکەن.
بەوتەی پەڕلەمانتارەکەی هاوپەیمانی فەتح، لەلایەن حکومەتی هەرێمی کورستانەوە چەندین لیژنە دروستکراون بۆئەوەی لەسەر پرسی زیادکردنی پشکی هەرێم لەبودجەدا گفتوگۆ لەگەڵ حکومەتی ناوەندیدا بکەن.
دەشڵێت:"ئەنجامدانی سەرژمێریی گشتیی دانیشتوانو ڕادەستکردنی داهاتەکان بەبەغدا ڕێژەی پشکی هەرێم لەبودجەدا دیاریدەکات".
پێشتریش عەلی تورکی ئەندامی لیژنەی دەستپاکیی لەپهرلهمانى عێراق ڕایگەیاندبوو، هێشتا پشکی هەرێمی کوردستان لەبودجەدا لەسەدا 12یە، ئەو ڕێژەیەش کە بۆ هەرێمی کوردستان دادەنرێت لەڕێگهی سەرژمێریی گشتیی دانیشتوانەوە دیاریدەکرێت.
باسى لهوهشكردبوو، "هیچ گۆڕانکارییەک بەسەر ئەو ڕێژەیەدا نایەت تاوەکو لەساڵانی داهاتودا سەرژمێریەکی دیكه ئەنجامدەدرێت".
ئەوەش لەکاتێکدایە کە وەفا محەمەد کادیری پێشکەوتوی پارتی بە"ئیندپێندنت عەرەبی" ڕاگەیاندبوو، نیمچە ڕێککەوتنێک لەنێوان حکومەتی هەرێمو حکومەتی ناوەندی لەسەر بابەتی پشکی هەرێم لەبودجەی ساڵی 2023 هەیە، کە بەوتەی ئەو پشکی هەرێم لەبودجەی فیدراڵیدا لەسەدا 14 دەبێتو ئەوەش لەسەردانەکەی ڕابردوی شاندی هەرێم بۆ بەغدا نیمچە ڕێککەوتنی کۆتایی لەسەرکراوە.
لەبەرامبەردا، وائیل ڕکابی سەرکردە لەهاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا بەسەرۆکایەتیی نوری مالیکی بەدوریزانیوە پشکی هەرێم لەبودجەدا زیادبکرێت، بەوتەی ئەو پشکی هەرێم لەبودجەی ساڵی 2023 هەر وەکو ساڵانی ڕابردوو لەدەوروبەری لەسەدا 12 دەبێت.
