شارپرێس:
مه‌سرور بارزانى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێم ئاشكرایكرد، دوو وه‌زیرى كابینه‌كه‌ى بۆ ڕوداوه‌كه‌ى ناوچه‌ى هوانه‌ى سلێمانى ڕاسپاردوه، ده‌شڵێت:"ئه‌وانه‌ی ده‌ستیان له‌تاوانه‌كه‌دا هه‌بوه ده‌بێت سزابدرێن"، ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "ئه‌وه‌ى ڕویدا جێگه‌ی شه‌رمه‌زارییه‌و هیچ بیانویه‌كی بۆنییهو به‌هیچ شێوه‌یه‌كیش قبوڵكراو نییه".
هەینی ڕابردوو ڤیدیۆیەک لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بڵاوبۆوه کە تێیدا چەند گەنجێکی ماتۆڕسوار لەناوچەی هوانەى سلێمانی دوای کچێک دەکەون‌و لێی دەدەن، ئه‌وه‌ش کاردانەوەی توندى به‌دواى خۆیدا هێنا.
له‌وباره‌یه‌وه مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێم لهتویتهرى خۆى ئاشكرایكردوه، وه‌زیری ناوخۆی ڕاسپاردوه تا لێكۆڵینه‌وه له‌ڕوداوه‌كه بكهنو ئه‌وانه‌یشی ده‌ستیان له‌تاوانه‌كه‌دا هه‌بوه سزابدرێن.
بارزانی ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "په‌لاماردانی به‌كۆمه‌ڵ بۆسه‌ر كچێكی گه‌نج شهرمهزاركهرهو هیچ بیانویه‌كی بۆنییهو به‌هیچ شێوه‌یه‌كیش قبوڵكراو نییه".
جه‌ختده‌كاته‌وه، "له‌گه‌ڵ هه‌ردوو وه‌زیری ناوخۆ‌و دادی حكومه‌تی هه‌رێم قسه‌م كردوه بۆ ده‌ستپێكردنی لێكۆڵینه‌وه له‌و ڕوداوه‌و به‌سزاگه‌یاندنی ئه‌وكه‌سانه‌ی ده‌ستیان له‌و تاوانه هه‌بوه".
ڕۆژێكیش دواى ڕوداوه‌كه سه‌ركه‌وت ئه‌حمه‌د وته‌بێژى پۆلیسى سلێمانى له‌كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانیدا كه په‌یامنێرى شارپرێس ئاماده‌یبوو ڕایگه‌یاند، "به‌بڕیارى دادوه‌ر 16 تۆمه‌تبارى سه‌ره‌كى ڕوداوه‌كه‌ى هوانه ده‌ستگیركراون ئه‌وانه‌شى ده‌ستگیركراون چهقۆو ساتوریان پێبوه‌و ئێستاش دهستبهسهرنو لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵیاندا به‌رده‌وامه".
لاى خۆیشیه‌وه حاکم شێخ لەتیف یاساناس‌و دادوەر له‌وباره‌یه‌وه ڕایگه‌یاند، "ئەو تاوانە قێزەونە پێویستی بەسکاڵا نییەو تاوانی بێ غیرەتانەی دەستدرێژیکردنەسەر مێینەیەک «لەژێر ھەر بیانویەکدا بێ» لەشوێنی گشتی «تاوانی گشتیە» بەگوێرەی مادەی 402 لەیاسای سزادان کە دەڵێ سزادەدرێ بەسزایەک کە زیاتر نەبێ لەسێ مانگ زیندانی، ھەرکەسێک بەقسە بێ یان کردەوە یان بەئاماژە دەستدرێژی بکاتەسەر مێینەیەک لەشوێنی گشتیدا".
هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌و پرسه‌ش جوتیار عادل وته‌بێژى حكومه‌تى هه‌رێم هه‌ڵوێستى حكومه‌تى هه‌رێمى ئاشكراكرد‌و وتى:"ئەم ڕوداوانە ھەرگیز مایەی قبوڵکردن نین‌و حکومەتی ھەرێم دژی ھەموو جۆرە توندوتیژیی‌و پێشێلکارییەکی مافەکانی مرۆڤ بەگشتی‌و مافەکانی ئافرەتان دەوەستێتەوە".
ش.هـ
