شارپرێس:
فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئاسیا له‌پێگه‌ی فه‌رمی خۆی ڕاپرسییه‌كی بۆ ده‌ستنیشانكردنی باشترین یاریزانی مانگی دوی ڕۆژئاوای ئاسیا بڵاوكردهوهو تێیدا، ناوی ئاسۆ ڕۆستهمو كریستیانۆ رۆناڵدۆ هه‌یه‌و تائێستاش یاریزانه كورده‌كه به‌ڕێژه‌یه‌كى زۆر له‌پێش یاریزانه پورتوگالیهكهوهیه.
به‌گوێره‌ى ئه‌و ڕاپرسیهى فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئاسیا له‌پێگه‌ى فه‌رمى خۆى ڕایگه‌یاندوه، ئه‌و یاریزانانه‌ی كاندیدكردوه بۆ خه‌ڵاتی باشترین یاریزانی مانگی دوی ئه‌مساڵ كه باشترینه‌كانی ڕۆژئاوای ئاسیان.
له‌ناو ئه‌و ناوانه‌ى ده‌نگدانیان بۆ ده‌كرێت، ئاسۆ ڕۆسته‌م یاریزانی كوردى شوڕته‌ی عێراقی‌و پێشوى نهورۆزو كریستیانۆ ڕۆناڵدۆى نه‌سڕی سعودی به‌ڕه‌چه‌ڵه‌ك پورتوگالى هه‌یه، لهڕاپرسیهكهدا ئاسۆ به‌ڕێژه‌یه‌كى زۆر له‌پێش كریستیانۆ ڕۆناڵدۆوه‌یه.
ئاسۆ ڕۆسته‌م له‌گواستنه‌وه‌ی زستانه‌ى یاریزانان، په‌یوه‌ندیی بهشوڕتهی عێراقییه‌وه كرد‌و توانیی له‌دواین چوار یاریدا، پێنج گۆڵ تۆماربكات كه له‌یارییه‌كه‌یان به‌رامبه‌ر نه‌فتی میسان له‌گه‌ڕی هه‌ژده‌ی خولی نایابی عێراق، ئاسۆ ڕۆسته‌م هاتریكی تۆماركرد.