شارپرێس:
به‌گوێره‌ى هه‌واڵێك كه ڕۆژنامه‌ى لاگازیتا دیلۆ سپۆرتى ئیتاڵى بڵاویكردۆته‌وه، چه‌ند زانیاریه‌ك ئاشكرابوه، بۆ گواستنەوەی کیلیان ميم باپێ ئەستێرەی فه‌ره‌نسى‌و یاریزانى یانەی پاریس سان جێرمان بۆ ڕیزەکانی یانەی ڕیال مەدرید.
ڕۆژنامه‌كه ئاشكرایكردوه، ڕیاڵ مەدرید لەدوو وەرزی ڕابردوی گواستنەوەی هاوینە هەوڵیدا ميم باپێ بخاتە نێو ڕیزى یاریزانه‌كانى، لەیەکەمدا ئۆفەرێکی پێشکەشکرد بۆ ئەوەی بەبڕی 180 ملیۆن یۆرۆ ميم باپێ بخاتە نێو ڕیزه‌كانى، بەڵام ڕەتکرایەوە.
ڕۆژنامه‌كه ئه‌وه‌ش ئاشكراده‌كات، دوه‌م هه‌وڵیش سه‌رینه‌گرت، به‌ڵام ڕوداوه‌كانى هاوینى ڕابردوو ئه‌و ئاسته‌ى ميم باپێ لهمۆندیاڵى 2022ى قه‌ته‌ر پێشكه‌شیكرد جارێكى تر یانه شاهانه‌ییه ئیسپانیه‌كه هه‌وڵه‌كانى خستۆته‌گه‌ڕ بۆئه‌وه‌ى ڕێكه‌وتنێكى نوێ له‌گه‌ڵ ئێم ميم باپێ بكات.
ميم باپێ وێڕاى ته‌مه‌نى كه‌مى‌و ئه‌و ئاسته به‌رزه‌ى له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ى پێشكه‌شیده‌كات توانیى له‌مۆندیالى 2018 جامى جیهانى بۆ وڵاته‌كه‌ى به‌رزبكاته‌وه‌و له‌مۆندیالى 2022ش فه‌ره‌نسا بباته یارى كۆتایی‌و لهكێبڕكێیهكى سه‌ختدا، ئه‌رجه‌نتین به‌لێدانى یه‌كلاكه‌ره‌وه لهفهرنساى برده‌وه.
ئ.ق
