شارپرێس:
یاریزانانی فوتساڵی کچانی کوردستان له‌ڕێگه‌ى ڕاگهیهنراوێكهوه هۆشداریی ده‌ده‌ن لهوازهێنانیان لهیاریكردنو ڕایده‌گه‌یه‌نن، "له‌گەڵ بونی چەندین نازناوی گەورە بەناوی خانمانی فوتساڵ لهکوردستانو عێراق‌و دەرەوە، بەداخەوە نادادی لهوەرزشی کوردستان ژمارەیەکی بەرچاو لهکچە پاڵەوانەکانی فوتساڵی بێهیواکرد لەخاڵی سەرەتا بیر له‌وازهێنان دەکەنەوە".
به‌گوێره‌ى ڕاگهیهنراوێكى یاریزانانی فوتساڵی کچانی کوردستان ئاماژه به‌وه‌كراوه، "له‌گەڵ بونی چەندین نازناوی گەورە بەناوی خانمانی فوتساڵ لهکوردستانو عێراق‌و دەرەوە، بەداخەوە نادادی لهوەرزشی کوردستان ژمارەیەکی بەرچاو لهکچە پاڵەوانەکانی فوتساڵی بێهیواکرد لەخاڵی سەرەتا بیر له‌وازهێنان دەکەنەوە".
ئه‌وه‌ش هاتوه، "دەستکەوتو نازناوەکانی پاڵەوانەکانی پێشوو، دەبنە قوربانیی بۆ دەرخستنی بەشێکی تر!!!".
یاریزانانی فوتساڵی کچان باس لهوهدهكهن، "بەداخەوە بۆ ئەو دۆخەی لهوەرزشی کوردستان دەگوزەرێت، ئێمە نەوەی دواڕۆژی کۆمەڵگەو وڵاتینو ئەمانەوێ له‌ڕێگەی وەرزشەوە تواناکانمان پێشبخەینو ببینە تاکێک جگە له‌بژێوی ژیانمان، دەستکەوتو خزمەتێکی باش له‌ژیانی وەرزشیمان بەگەڕبخەینو خزمەتبکەین".
جهختیشدهكهنهوه، "ئێمە شانازیی بەهه‌ر تاکێک دەکەین بەناوی کوردستان خزمەتبکاتو ببینرێت چ له‌کوردستان یان وڵاتانی دەرەوە، بەڵام نادادی باڵی بەسەر وەرزشی کوردستاندا کێشاوەو له‌بری ئەوەی هه‌نگاوی گەورە بنێین‌و خۆمان بەرەو پێشەوە ببەین، بیر له‌وازهێنان دەکەینەوە له‌خاڵی سەرەتا، بەداخەوە بۆ بەشێک له‌و کادیرانەی پله‌و پۆستی وەرزشی بەدەستن هۆکاری گەورەن له‌دروستبوونی ئەم دۆخه‌و دواخستنی وەرزش".
سه‌باره‌ت به‌و پرسه‌ى ئه‌وانى نیگه‌ران كردوه به‌مشێوه‌یه باسیدهكهن، "بەداخەوە له‌دروستکردنی تیمێک لهفوتساڵی خانمانی کوردستان‌و له‌گەڵ بەشێک لهڕاهێنەرانو ستافێک لهفوتساڵی کچانی کوردستان بۆ وڵاتی فەرەنسا بۆ ئەنجامدانی یەکەیەکی مەشقو ڕاهێنانو پتەوکردنی پەیوەندیی له‌گەڵ وڵاتانی دەرەوەو پێشخستنی یاریزانان له‌ڕوی توانای جەستەیی‌و کارامەیی بۆ یاری فوتساڵ، بەڵام ژمارەیەکی بەرچاو لهکچانو ڕاهێنەران بێبەشبون له‌م گەشتە بۆ فەرەنسا، ده‌پرسین کێ هۆکارە لهدورخستنەوەیانو بانگهێشتنەکردنیان!؟".
له‌و ڕوهشهوه هۆشداریى دهدهنو ده‌ڵێن، "دەبێت تاکەی وەرزشی کوردستان بەم دۆخە بڕوات‌و بەردەوام کۆمەڵێک لەڕیزی پێشەوەبن له‌کاتێکدا ئەو هه‌موو یاریزانە ئاست بەرزو بەهرەمەندانە لهشارەکانو قەزاو ناحیەکانی کوردستان بونیان هه‌یە".
له‌كۆتاییشدا داواکارییان له‌هه‌موو ئیدارەو یەکێتیە وەرزشیەکانو بەرپرسانی وەرزشی کوردستان‌و ڕاهێنەران هه‌یه، کاری جدی بکەن بۆ ڕێگری‌کردن له‌م دۆخەی دەگوزەرێت کە "وەرزش بەرەو له‌ناوچون دەبات‌و ئەو نادادی‌و ناعهدالەتیەی له‌نێوان وەرزشکارانو یانەکانو ڕاهێنەرانو شارەکاندا دەبینرێت چارەسەربکرێتو هه‌موان پێکەوە هاوکاربین له‌نیشاندانی ڕۆحیەتی وەرزشی‌و گەیاندنی پەیامی بەرزی وەرزشی".
