شارپرێس:
ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز بڵاویکردەوە، عێراق دەستیکردووە بە کنە و پشکنین بۆ یەدەگی گازی سروشتیی.
وەزارەتی نەوتی عێراق لەبەیاننامەیەكدا كۆمپانیا بیانیەكانی بانگهێشتكردووە, تا داواكاریەكانیان پێشكەشە بكەن، بۆ بەدەستهێنانی گرێبەستی كنە و پكشنین بۆ یەدەگی غازی سروشتی لە (11) ناوچەی نوێ.
ڕۆیتەرز دەڵێت عێراق لەهەوڵدایە غاز بەرهەم بهێنێت، كە پێویستیەكی زۆری پێیەتی بۆ وێستگەكانی وزەو كەمكردنەوەی هاوردەكردن، كە كاریگەری زۆری لەسەر داهاتی وڵات دروستكردووە.
بلۆكی ناوچە غازیە نوێكان, دەكەونە پارێزگای ئەنبار لە خۆرئاوای عێراق، دوو بلۆكێكیشیان دەكەوێتە پارێزگای موسڵ و نێوانی پارێزگای موسڵ و ئەنبار، دواین بلۆكیشیان، دەكەوێتە ناوچە نەجا لەباشوری عێراق.
بەگوێرەی بە یاننامەكەی وەزارەتی نەوتی عێراق, ئامادەكاریەكانیان بۆ دەستپێكردنی گەڕی شەشەمی مۆڵەپێدان دەستپێكردووە، بۆ پێشخستنی كێڵگە غازیەكان، بێئەوەی كاتی پێشكەشەكردنی داواكاریەكان دیاریبكات.
عێراق كە دووەم گەورە بەرهەمهێنەری رێكخراوی ئۆپێكە دوای سعودیە، زۆرینەی غازە دەرهێنراوەكەی كە هاوەڵی نەوتی خاوە دەسوتێنێت، بەهۆی ئەوەی ناتوانێت بیگۆڕێت بۆ وزە، لەبری ئەوە غاز لەئێرانەوە هاوردە دەكات بۆ بەرهەمهێنانی كارەبا.
بەغداد روبەڕوی فشارێكی زۆری ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا بووەتەوە، بۆ كەمكردنەوەی پشتبەستنی بە غازی هاوردەكراو لەئێرانەوە.
