بانكى ناوه‌ندیى دۆلارێكى زۆرى خسته‌ بازاڕه‌وه‌و كاریگه‌ریى دروستده‌كات

عیراق

21/06/2023‌ 361 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

ئه‌مڕۆ 21ى حوزه‌یران، بانكى ناوه‌ندیى عێراق نزیكه‌ى 275 ملیۆن دۆلارى خسته‌ بازاڕه‌وه‌.


ئه‌مڕۆ 21ى 6ى 2023 بانكى ناوه‌ندیى عێراق بڕى 274 ملیۆن‌و 908 هه‌زارو 624 دۆلارى خستۆته‌ بازاڕه‌وه‌.

بانكى ناوه‌ندیی ئاشكرایكردوه‌، له‌و ڕێژه‌یه‌ 210 ملیۆن‌و 210 هه‌زارو 624 دۆلارى به‌شێوه‌ى حه‌واڵه‌ بوه‌و 64 ملیۆن‌و 770 هه‌زار دۆلار به‌شێوه‌ى كاش بوه‌.

زیاتر له‌مانگێكه‌ بانكى ناوه‌ندیى عێراق بڕى فرۆشى دۆلارى به‌ئه‌ندازه‌ى ئه‌مڕۆ نه‌بوه‌و دواجاریش له‌18ى ئایار بڕى 275ملیۆن دۆلارى فرۆشتوه‌، چاوه‌ڕوانده‌كرێت ئه‌م بڕه‌ى ئه‌مڕۆ كاریگه‌ریى له‌سه‌ر دابه‌زاندنى نرخى دۆلار به‌رامبه‌ر دینار هه‌بێت.

ئ.ق