شارپرێس:
بهراورد بهدوێنێ، ئهمڕۆ نرخى نهوت بهرزبونهوهى تۆماركردوهو بەرمیلێك نەوتی خاوی برێنت بە 75 دۆلارو 83 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.
بەپێی داتاکانی بازاڕی جیهانی نەوت، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمەریکی لەمڕۆدا بە 70 دۆلار و 91 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت و بە هەمان شێوە نرخەکەى نزیکەی دۆلارێک بەرزبوەتەوە.
گۆڕانکارى لە نرخی نەوت لە کاتێکدایە، هەریەک لە عێراق و روسیا و سعودییە و ئیمارات و جەزائیر و کوێت و عومان رایانگەیاند، بەشێوەیەکی خۆویستانە و بە ئامانجی سەقامگیری نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان و راگرتنی هاوسەنگی لە نێوان خواست و خستنە بازاڕدا بەرهەمهێنانی رۆژانەی نەوتیان کەمکردەوە.
هاوکات، وەزیرانی ڕێخکراوی ئۆپیك پڵەس کۆبونەوە و پشکی هەر وڵاتێك بۆ بەرهەمهێنانی نەوت لە ساڵی داهاتودا دیاریکرا و پشکی عێراق چوار ملیۆن و 431 هەزار بەرمیل بوو لە ڕۆژێکدا و دواتر بە ڕەزامەندی عێراق و ڕێکخراوەکە بڕی 210 هەزار بەرمیل نەوت کەمبکرێتەوە.
دوای ئەو بڕیارە عێراق لەساڵی داهاتوودا ڕۆژانە بۆی هەیە چوار ملیۆن و 220 هەزار بەرمیل نەوت بەرهەمبهێنێت.