شارپرێس:
بانکی ناوەندیی عێراق ئەمڕۆ سێشەممە 212 ملیۆنو 537 ھەزارو 504 دۆلاری خستە بازاڕەوە.
بانکی ناوەندیی عێراق ڕایگەیاند، فرۆشی دۆلار ئەمڕۆ 212 ملیۆنو 537 ھەزارو 504 دۆلار بوە.
ئەوەشخراوەتەڕوو، لەو ڕێژەیە 31 ملیۆنو 860 ھەزار دۆلاری كاش بوەو 180 ملیۆنو 667 ھەزارو 504 دۆلاری بەشێوەی حەواڵە بوە.
ھەرچەندە بانکی ناوەندیی عێراق لەسەرەتای ئەم ھەفتەیە ڕایگەیاند، کۆمەڵێک ڕێکار دەگرنەبەر بۆ دابەزینی بەھای دۆلار، بەڵام بەپێچەوانەی ھەوڵەکان جارێکی تر بەھای دینار بەرامبەر دۆلار دابەزی.
ئ.ق