شارپرێس:
بانكی ناوەندیی عێراق هۆكاری سهرهكى بەرزبونەوەی بههاى دۆلار لەبازاڕهكاندا ئاشكرادهكاتو ڕایدهگهیهنێت، "ئهوهى ڕوو دهدات بۆ ڕێکارە داراییەکانی ئەمریکا دهگهڕێتهوه".
مازن سەباح ئەحمەد بەڕێوەبەری گشتیی وەبەرهێنان لەبانكی ناوەندیی عێراق بهڕۆژنامەی "سەباح"ى وتوه، "ڕەتكردنەوەی گواستنەوەی یەدەگی عێراق لەلایەن ئەمریكاوە لەڕێگهی پلاتفۆرمی ئەلیكترۆنییەوە لە 80% بۆ 8% كەمبۆتەوەو سیستمی پلاتفۆڕم ئامانجی پەسندكردنی ستانداردی گواستنەوەی جیهانییە كە ڕێڕەوی نادروستی پارە سنوردار دەكات".
وتویهتى، "ئەو پلاتفۆرمە پەسندكراوەی ئێستا، بەرهەمی ڕێككەوتنێكە لەگەڵ یەدەگی فیدراڵی ئەمریكاو میكانیزمەكانی مامەڵەكردن بەدۆلار لەبەرچاو دەگرێت، بەوپێیەی داواكاری بۆ زیادكردنەكە پێدەچێت لەو ڕێگهیەوە بوبێت، سیستمێكی ئەلیكترۆنی هەموو ئەو وردەكارییە گرنگانە لەبەرچاو دەگرێت كە لەگواستنەوەكەدا هاتوە، وەك وەبەرهێنانی پارەو هەردولایەنی پرۆسەكە، هاوردەكارو هەناردەكار".
جهختیكردۆتهوه، "جگە لەم هۆکارە ئەوەی هۆکاری سەرەکی بوە لەدابەزینی بەهای دینار ئەوە بوە کە زۆربەی ئەو دۆلارەی دوای ئەو ڕێکارە قورسانە دەخرێتە بازاڕەوە، بۆ دەرەوەی وڵات دەڕواتو هێشتا حکومەت نەیتوانیوە ڕێگه لەچونەدەرەوەی دۆلار بگرێت".
بانکی ناوەندیی عێراق نرخی دۆلاری بەهەزارو 320 دینار دیاریکردوە، بهڵام لهئێستادا بەهەزارو 480 مامەڵەی پێوە دەکرێت.
