شارپرێس:
بڕیاره ئه‌مرۆ ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى عێراق كۆببێته‌وه‌و له‌كۆبونه‌وه‌كه بڕیارى كۆتایی له‌باره‌ى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم بدرێت.
به‌پێى زانیاریه‌كان، له‌كۆبونه‌وه‌ى نیوه‌رۆى ئه‌مرۆى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى عێراق سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق كێشه‌ى خه‌رج نه‌كردنى مووچه‌ى فه‌رمان ده‌خاته‌ڕوو، دووبژارده‌ش ده‌خرێته به‌رده‌م ئاماده‌بوانى كۆبونه‌وه‌كه.
هه‌ربه‌پێى ئه‌و زانیاریانه‌ى میدیا عێراقیه‌كان خستویانه‌ته‌ڕوو، هاوشێوه‌ى مانگه‌كانى ڕابردوو عێراق بڕى 800 ملیار دینار به‌قه‌رز بۆ مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم ده‌نێرێت یان بڕیارى كۆتایی له‌باره‌ى ناردنى سه‌رجه‌م شایسته‌كانى هه‌رێم ده‌درێت.
چه‌ند رۆژێكى كه‌مى ماوه بۆ مانگى ئاب و مووچه‌خۆروفه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم تاا ئێستا موچه‌ى مانگى حوزه‌یرانیان وه‌رنه‌گرتوه.