شارپرێس:
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه بانكی ناوه‌ندیی عێراق 224 ملیۆن دۆلاری فرۆشت‌و لەو بڕە تەنها 22 ملیۆن‌و 200 هەزار دۆلاری بەنەختینە داوەتە بانکەکان ئه‌مه‌ش وایكردوه كه دۆلار له‌بازاردا زیاتر به‌رزبێته‌وه.
بانکی ناوەندیی عێراق ڕایگه‌یاند، 24 ملیۆن‌و 307 هەزارو 315 دۆلاری فرۆشتوه، لەو بڕەش 22 ملیۆن‌و 200 هەزار دۆلاری بەنەختینە بوەو ئەوی دیکەی بۆ حەواڵە بوە.
فرۆشتنی ئه‌و بڕه له‌كاتێكدایه كه بەهای دینار بەردەوامە لەدابەزین‌و له‌هه‌ولێر 100 دۆلار 155 هەزارو 200 دینارەو لەبازاڕی دۆلارەکەی سلێمانیش 100 دۆلار 155 هەزارو 250 دینارە.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه كه دوێنێ لەکاتی کردنەوەی بازاڕدا 100 دۆلار 153 هەزارو 300 دینار بوو، ئەمڕۆش لەکاتی کردنەوەی بازاڕدا 100 دۆلار بە154 هەزارو 300 دینار مامەڵەی پێوەدەکرا.