شارپرێس:
کۆمپانیای تۆیۆتای یابانیی ئۆتۆمبێلی "لاندکرۆزەری"ی تەواو نوێی نمایشکرد، کە بەشێوەیەک دیزاینی کردوە بۆ ئەوەی بازدانێکی جۆریی لەجیهانی ئۆتۆمبێلە دەبڵ ئەگسلەکانیدا ئەنجامبدات.
ئۆتۆمبێلە نوێیەکە تەواو جیاوازە لەئۆتۆمبێلەکانی پێشوی لاندکرۆزەر، بەوپێیەی دیمەنێکی کلاسیکتری بەدەستهێناوە، هەروەک دوو مۆدێلی گڵۆپی جیاوازی LED تێیدا دەرکەوتوە، مۆدێلێک بەلایتی بازنەییو مۆدێلێک بەلایتی چوارگۆشە کە 3 یەکەی ڕوناکی سەرەکیی تێدایە.
درێژی ئۆتۆمبێلەکە 4 مەترو 92 سانتیمەترو پانییەکەی 198 سم، بەرزییەکەی 187 سم، یان دەکرێت دەرگای دواوەی بەرەو سەرەوە بکرێتەوە، هەروەها دەتوانرێت جامی ئەم دەرگایە بەجیابکرێتەوە.
لەناوەوەدا ئۆتۆمبێلەکە نوێترین سیستەمی ماڵتیمیدیاو شاشەی 8.0و 12.3 ئینجو سیستەمی دەنگیی هەیە کە لەلایەن 14 بڵندگۆی JBLی کارایی بەرزەوە پشتگیریی دەکرێت.
هەرچی تایبەتمەندییەکانی تری ئۆتۆمبێلەکەن بریتیین لەبونی سەقفێکی پانۆرامای گەورە، کامێرای پێشەوەو دواوە، هەستەوەری ڕوناکیو باران، هەستەوەری دوریی، سیستەمی پاڵنانی پێشەوەو چوار تایە، سیستەمی گەرمکردنەوەو ساردکردنەوەی کورسی، بزوێنەری تۆرباین 2.7 لیتریو هێزی 163 ئەسپ.
و: ئاکۆ ئاڵی
