شارپرێس:
سه‌ربارى ئه‌وه‌ى چه‌ند سه‌نتێك به‌هاى نه‌وت له‌بازاڕه‌كانى جیهاندا دابه‌زیوه، به‌ڵام هه‌ر له‌به‌رزیدا مامه‌ڵه‌ى پێوه ده‌كرێت‌و به‌رمیلێك نه‌وت به86 دۆلاره.
به‌گوێره‌ى داتاکانی بازاڕی جیهانیی نەوت، بەرمیلێك نەوتی خاوی ئەمریکی لەمڕۆدا بە 82 دۆلار‌و 77 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت‌و بەراورد بەدوێنێ نرخەکەى پێنج سەنت دابەزیوەو به‌رمیلێك برێنتیش به86 دۆلار‌و 19 سه‌نته له‌كاتێكدا دوێنێ به86 دۆلار‌و 24 سەنت مامه‌ڵه‌ى پێوه ده‌كرا.
گۆڕانکاریى لەنرخی نەوت لەکاتێکدایە، هەریەک لەعێراق‌و ڕوسیا‌و سعودییەو ئیمارات‌و جەزائیرو کوه‌یت‌و عومان ڕایانگەیاند، بەشێوەیەکی خۆویستانەو بەئامانجی سەقامگیریی نرخی نەوت لەبازاڕەکانی جیهان‌و ڕاگرتنی هاوسەنگی لەنێوان خواست‌و خستنە بازاڕدا بەرهەمهێنانی ڕۆژانەی نەوتیان کەمکردەوە.
هاوکات، وەزیرانی ڕێکخراوی ئۆپیك پڵەس کۆبونەوەو پشکی هەر وڵاتێك بۆ بەرهەمهێنانی نەوت لە ساڵی داهاتودا دیاری‌کرا و پشکی عێراق چوار ملیۆن و 431 هەزار بەرمیل بوو لە ڕۆژێکدا و دواتر بە ڕەزامەندی عێراق و ڕێکخراوەکە بڕی 210 هەزار بەرمیل نەوت کەمبکرێتەوە.
دوای ئەو بڕیارە عێراق لەساڵی داهاتوودا ڕۆژانە بۆی هەیە چوار ملیۆن و 220 هەزار بەرمیل نەوت بەرهەمبهێنێت.
