شارپرێس:
بانکی ناوەندیی عێراق زیاتر لە 207 ملیۆن دۆلاری فرۆشت، لەو بڕە تەنیا 22 ملیۆن و 710 هەزار دۆلاری بە نەختینە داوەتە بانکەکان. ئەمڕۆش بەهای دینار دابەزی و 100 دۆلار بە 153 هەزار دینارە.
رۆژی یەکشەممە 13ـی ئابی 2023، دوای رۆژانی پشووی هەفتە، بانکی ناوەندیی عێراق 207 ملیۆن و 684 هەزار و 288 دۆلاری فرۆشت؛ لەو بڕە 22 ملیۆن و 710 هەزار دۆلاری بە نەختینە و ئەوی دیکەی بۆ حەواڵەیە.
ئەمڕۆ لەکاتی کردنەوەی بازاڕی دراودا 100 دۆلار بە 152 هەزار و 700 دینار مامەڵەی پێوەکرا.
بانکی ناوەندیی عێراق رۆژانە 100 دۆلار بە 131 هەزار دینار دەفرۆشێت، بەڵام نەیتوانیوە بەهای دینار لە بازاڕەکاندا بەرامبەر دۆلار بەرزبکاتەوە.