ئیدریس سۆرانی
گاندی لە كۆتایی ژیانیدا لە خەباتی سیاسی بێ توندوتیژی دووچاری كۆمەڵێك كێشەی پێكەوە ژیانی هیندیەكان بووە،بە تایبەتی پێكەوەژیانی هیندۆیزم و ئیسلامەكان .بۆ ئەوەی بەسەر ئەو قەیرانە زاڵبێ و وەڵات لەجەنگی ناوخۆ بپارێزێ ، بەڵێنی دا كە مان لە خواردن بگرێ . ئەو هەڵوێستەی هیندۆنیزمەكانی تورە كرد،بەڵام نیشتیمان پەروەری و مرۆڤایەتی بوونی گاندی بۆ مرۆڤ و نەتەوەكەی ، نەك لە هەڵوێستەكەی پەشیمان نەبووە، بەڵكو قەناعەتی بە هاورێكانی خۆی هێنا ،ئەوە باشترین شێوازی خەباتە،تا نیشتمان لە ئاژاوە دوور بگرێ ، چونگە ئامانجی بەرز ئەو رزگاری هیندستان بووە، نەك پاراستنی دەسەڵاتی خۆی و هاوڕێكانی . كاتی پەیامی مانگرتنی و تێكچوونی تەندروستی گەیشتە خەڵك ، خەڵكەكە وازیان لە ئاژاوگێری هێنا.
لەو كاتەدا پیاوێكی جەرگ سوتاو ، كە كورەكەی بەدەستی ئیسلامیەكان كوژرابوو، سەردانی گاندی كرد، پێیووت من جەرگم سوتاوە، تۆش مان دەگری داوای ئاشتی و برایەتیمان لێدەكەی لەگەل ئیسلامەكان ،ئەی كێ كورەكەی من دەداتەوە و زیندووی دەكاتەوە. گاندی شكۆمەند زۆر بە هێمنی ووتی كوری تۆ ناگەرێتەوە،بەڵام دەتوانی منداڵێكی ئیسلام پەروردە بكەی و بببێت بە كورت، پیاوە هیندۆنیزمەكە زیاتر تورەبوو. گاندی پێی ووت بەوە تۆ دووشت قازانج دەكەی منداڵێكی بێ دایك و باب پەروردە دەكەی،لە هەمان كاتیش جوامێری خۆت بەدیار دەخەی بۆ هیندۆنیزم و ئیسلامەكان ،كە ئێمە یەك نەتەوەین و یەك نیشتمانمان هەیە،هاوكات تۆش كورێكت پەیدا دەبێ ،قسەكانی گاندی كۆتایی بە كێشەی نێوان ئەو دوو ئاینە هێنا( گەرچی خۆی بووە قوربانی توندروەكان، كێشەكان دوای سەریان هەڵداوە). نیشتمان و نەتەوەو مرۆڤایەتی شوێنی رەگەزپەرستی و رەق و قینەی ئاینی گرتەوە. كاتێك مرۆڤ ژیاننامەی گاندی دەخوێنێتەوەو بەراوردی دەكا ،بە سەركردەكانی ئێستای رۆژهەڵاتی ناوەراست و كوردستان ، ئەوە دەگاتە ئەو ئەنجامەی كە سەركردە ستەمكارەكانی كوردستان ،لەسەر پەروردەبوون بە قین و توندوتێژی خۆیان بە دەسەڵات گەیشتون ،نیشتیمان ، نەتەوە، مرۆڤدۆستی و هەروەها مرۆڤایەتی لە زەهنی ئەواندا بوونی نیە، نەوەك چۆن لەبری خۆشەویستی و پێكەوەژیان و دەست بەسەر جەرگ سوتاوەكانی كوردستانن داهێنان ، بنەمای قین و هاندانی خەڵك بۆ تۆڵەو كردنەوە دەكاتە،بەرنامەی ژیانی خۆیان ،،چۆن لە بری ساڕێژكردنی كۆنە برین و تاوانەكان ،هانی هەوادارانیان دەدەن،هەمیشە بەنزین بەسەر تاوانەكانیان دابكەن. ، هاوكات خۆیان وەك پەپوڵە پیشان بدەن ، بەرانبەرەكانیش وەك تاوانبار و خاێین وپێناسە بكەن .
ئەو نەتەوەو نیشتیمانانەی ئەو جۆرە ستەمكارانەی لە باوەشە بێ ،مرۆڤ هەمیشە لە ژێر ترسی قەڵاچۆكردن و تیرۆر ژیان بەسەر دەبا. ئایا ئەو سەركردە ستەمكارانە رۆژێك ئەو پرسیارەیان لە خۆ كردوە،بۆ گاندی و هاورێكانی و پارتەكەی زیندان و دەزگا تۆقاندن ودەزگای جیاكاری نێوان هاووڵەتیانی هیندوستانیان نەبووە. بۆچی سزای هیچ هاووڵاتێكی خۆیان بە زیندان نەداوە،بە تایبەتی لە قوناخی رەزگاری نیشتیمانی ، ئایە سەركردە بە كردوەكانی گاندی دەبێ بە سەركردەو شكۆمەندو كاریزمە ،یان بەوانەی هەڵگری خەسڵەتەكانی ستەمكارانی رابردوی ناوچەكەن.؟؟
تا لێبوردن و ئازارەكانی هەموو لایەكان وەك یەك تەماشە نەكرێن ،مەحالە سەركردەیەك پەیدا بێ ،ببێتە سمبولی نیشتیمان .