ئەم دوو خواردنەوەیە تایبەتمەندیی دژە شێرپەنجەیان هەیە

تەندروستی

08/09/2023‌ 1589 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس

دکتۆر ئەلێکساندەر میاسنیکۆڤ پزیشکی پسپۆڕی نەخۆشییەکانی شێرپەنجە لە رووسیا دەڵێت؛ زۆربەی خەڵک ڕۆژەکەیان بە چای گەرم یان قاوە دەست پێدەکەن، بەڵام زۆربەیان نازانن ئەم دوو خواردنەوەیە تایبەتمەندیی دژە شێرپەنجەیان هەیە.

دەشڵێت: قاوە و چا کاریگەرییەکی ڕوونیان هەیە دژی شێرپەنجە، بەڵام هەموو شێرپەنجەیەک نا، بۆ نموونە قاوە ڕێگریی دەکات لەتووشبوون بە شێرپەنجەی جگەر و پەرەسەندنی هەوکردنی جگەر بەتایبەتی هەوکردنی ڤایرۆسیی، تا دەگاتە نەخۆشیی تەلەفی جگەرو شێرپەنجەی جگەر، بە وتەی ئەو، 4-5 کوپ قاوە لە ڕۆژێکدا بەسە بۆ ئەوەی جگەر بە تەندرووستیی بمێنێتەوە.

دەشڵێت: هەروەک چاش تایبەتمەندیی دژە شێرپەنجەی هەیە.

میاسنیکۆڤ دەڵێت "چای سەوز بە تایبەتیی دژە شێرپەنجەی ملی منداڵدان و گرێ شێرپەنجەییەکانی تری ئافرەتان و شێرپەنجەی پرۆستاتە. بە گوتەی پسپۆڕانی چینی و ژاپۆنی ئەم بابەتە لە ڕووی زانستییەوە سەلمێنراوە و هیچ گومانێک لەوە نییە".

بە وتەی ناوبراو، پێش هەموو شتێک دەتوانرێت ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجە کەم بکرێتەوە بە پەیڕەوکردنی خۆراکی هاوسەنگیی تەندرووست و خواردنی سەوزە و میوە و ماسی زیاتر و کەمکردنەوەی بەکارهێنانی خوێ.

ئەو دەڵێت "چەند بارەی دەکەمەوە لەسەر  پێویستی وازهێنان لە جگەرەکێشان، زیادەڕۆیی لە خواردنەوەی کحولییەکان و پاراستنی کێشی ئاسایی، پەیڕەوکردنی ڕێجیمێکی تەندرووست و دوورکەوتنەوە لە ماددە شێرپەنجەییەکان، بەوشێوەیەش هەموو شتێک باش دەبێت".

ئامادەکردن: ئاکۆ ئاڵی

بەپەلە