شارپرێس:
به‌یانى ئه‌مڕۆ نرخى نه‌وت به‌شێوه‌یه‌كى به‌رچاو به‌رزبۆوه‌و به‌رمیلێك نه‌وتى برێت چوه سه‌رو 100 دۆلار.
به‌گوێره‌ى ئاژانسه‌كانى هه‌واڵ، به‌یانى ئه‌مڕۆ نرخی نه‌وت به‌رزبونه‌وه‌یه‌كى دیكه‌ى تۆماركردوه‌و یەک بەرمیل نەوتی برێنت گەیشتۆته 90 دۆلار‌و 97 سەنت.
ئاماژه به‌وه‌شكراوه، هەروەها نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ڕۆژئاوای تەکساسیش به‌رزبۆته‌وه بۆ 87 دۆلار‌و 69 سەنت.
بەرزبونەوەی نرخی نەوت دوای ئەوەهات، سعودیە بڕیاریدا تا سێ مانگی داهاتوو ڕۆژانە یەک ملیۆن بەرمیل نەوت لەبەرهەمەکەی کەمبکاتەوەو ئەلکساندەر نۆفاک جێگری سەرۆک وەزیرانی ڕوسیاش ڕایگەیاند، تا کۆتایی ئەمساڵ بەرهەمهێنانی 300 هەزار بەرمیل نەوتی ڕۆژانە کەمدەکەنەوە.