شارپرێس:
هه‌ر ڕۆژ نرخى نه‌وت ڕوو له‌به‌رزبونه‌وه‌ى به‌رده‌وام ده‌كات‌و ئه‌مڕۆ به‌رمیلێك نه‌وت 92 دۆلارى تێپه‌ڕاند.
بەگوێرەی دوایین زانیارییەکانی بازاڕی جیهانیی نەوت، لەئێستادا یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە92 دۆلار‌و 38 سەنت مامەڵەی پێوەده‌كرێت‌و به‌راورد به‌دوێنێ كه‌مێك به‌رزبونه‌وه‌ى تۆماركردوه.
ئه‌وه‌ش ڕونكراوه‌ته‌وه، هاوكات نرخی بەرمێلێك نەوتی خاوی تێكساس بە 89 دۆلار‌و 4 سەنت مامەڵەی پێوەده‌كرێت‌و ته‌نها یه‌ك سه‌نت نرخه‌كه‌ى به‌رزبۆته‌وه.
بەرزبونەوەی نرخی نەوت دوای ئەوەهات، سعودیە بڕیاریدا تا سێ مانگی داهاتوو ڕۆژانە یەک ملیۆن بەرمیل نەوت لەبەرهەمەکەی کەمبکاتەوەو ئەلکساندەر نۆفاک
جێگری سەرۆک وەزیرانی ڕوسیاش ڕایگەیاند، تا کۆتایی ئەمساڵ بەرهەمهێنانی 300 هەزار بەرمیل نەوتی ڕۆژانە کەمدەکەنەوە.