شارپرێس:
به‌گوێره‌ى ئاژانسى هه‌واڵى ڕۆیته‌رز، وەزیری بەرگری چین بەتۆمەتی گەندەڵی لەژمارەیەک گرێبەستی سەربازیی دەستگیرکراوەو لێکۆڵینەوەی لەگەڵ دەکرێت.
ئاژانسه‌كه ورده‌كاریى زیاترى له‌وباره‌یه‌وه بڵاوكردۆته‌وه‌و ده‌ڵێت، "دیارنەمانی لی چیناگ فوو وەزیری بەرگری چین لەماوەی دوو هەفتەی ڕابردودا، هۆکاری دەستگیرکردنیەتی لەلایەن دەزگا ئەمنییەکانەوە بەتۆمەتی ئەنجامدانی گەندەڵی لەژمارەیەک گرێبەستی سەربازیدا".
له‌زارى ژماره‌یه‌ك ئه‌فسه‌رى باڵاى ئه‌و وڵاته‌وه ڕۆیته‌رز بڵاویكردۆته‌وه، "جگە لەوەزیری بەرگری چین، هەشت ئەفسەری پلەی باڵای وەزارەتی بەرگری کە لەماوەی 2017 بۆ 2021 لەژێر فەرمانی لی چیناگ فودا کاریانکردوە بەهەمانشێوە لێکۆڵینەوەیان لەگەڵ دەکرێت".
له‌به‌رامبه‌ریشدا ڕۆیته‌رز ده‌ڵێت، په‌یوه‌ندییانكردوه به‌ماۆو نینگ وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چین سەبارەت بەچارەنوسی وەزیری بەگری، له‌وه‌ڵامدا بێئاگایی خۆى له‌و پرسه نیشانداوه‌و وتویه‌تى، "ئاگاداری ئەو بابەته نین".