شارپرێس:
به‌گوێره‌ى ئاژانسه‌كانى تایبه‌ت به‌پرسى نه‌وت، ماوه‌ى نزیکەی ساڵێکە نەوت هێندەى ئێستا بەرزنەبۆته‌وه‌و به‌یانى ئه‌مڕۆ 94 دۆلارى تێپه‌ڕاند.
ئه‌مڕۆ دووشەممە نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی برێنت به 94.46 دۆلار مامەمەڵەی پێوەدەکرێت‌و به‌راورد به‌دوێنێ 53 سەنت نرخەکەی بەرزتربۆتەوەو هه‌روه‌ها نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی تێكساسیش به 91.42 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت‌و 65 سەنت به‌راورد به‌دوێنێ بەرزتربۆتەوە.
ئاژانسه‌كان باس له‌وه‌ده‌كه‌ن، له‌ماوه‌ى 10 مانگی ڕابردودا، نرخی نه‌وت هێنده‌ی ئێستا به‌رزنه‌بۆته‌وه‌و پێشبینیده‌كرێت زیاتریش به‌رزبێته‌وه.
له‌سه‌ره‌تای حوزەیرانی ئەمساڵه‌وه ئه‌ندامانی ڕێکخراوی ئۆپێک ڕێککەوتون لەسەر کەمکردنەوەی هەناردەی نەوت بۆ بازاڕەکانی جیهان، ئه‌مه‌ش وایكرد نرخی نه‌وت دانه‌به‌زێت‌و له‌ئاستێكی گونجاو‌دا مامه‌ڵه‌ی پێوه‌بكرێت.