شارپرێس:
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی له‌په‌یامێكدا ڕایگه‌یاند، تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ی شه‌هیدانى دژه‌تیرۆر له‌ئه‌ستۆی یه‌كێتی نیشتمانى كوردستاندایه، ده‌شڵێت، "تێكدانی ئارامی‌و ئاسایشى سلێمانى قابیلی قبوڵكردن نییه".
ئازاد محه‌مه‌د ئه‌مین سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی له‌مه‌راسیمى به‌شداریی له‌ڕێوڕه‌سمی به‌خاكسپاردنی یه‌كێك له‌شه‌هیده‌كانی ڕوداوی هێرشكردنه‌سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی عه‌ربه‌ت ڕایگه‌یاند، "سلێمانی به‌شێوه‌یه‌كی گشتی سنورێكی ئارامه‌و ئاشتی باڵی به‌سه‌ریدا كێشاوه، بۆیه تێكدانی ئه‌م ئارامی‌و ئاساییشه قابیلی قبوڵكردن نییه".
وتیشی، "ئه‌وكاره تیرۆریستیه نامرۆڤانه‌ی كه كرایه‌سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی مه‌ده‌نی عه‌ربه‌ت ناده‌ستوریی‌و ناقانونی‌و سنوربه‌زاندنه، به‌ڵام هیوادارین ده‌ستی سیخوڕی ناوخۆیی له‌مكاره تیرۆریستی‌و نامرۆڤانه‌یه‌دا نه‌بێت".
جه‌ختیشده‌كاته‌وه، "تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ی ئه‌و شه‌هیدانه له‌ئه‌ستۆی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستانه".
ئێواره‌ى دوێنێ دوشه‌ممه فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان فڕۆكه‌خانه‌ی كشتوكاڵی عه‌ربه‌تی كرده ئامانج‌و به‌هۆیه‌وه سێ پێشمه‌رگه‌ی دژه‌تیرۆری كوردستان (CTG) شه‌هیدبون‌و سێ پێشمه‌رگه‌ی دیكه‌ش برینداربون.
